گرتنی پەنابەران لە تورکیا درێژەی هەیە

لەبەرواری ١٧/١٠٢٠١٩ لەچەند ناوچەیەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ٢١١ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی
 لەبەرواری ٢٠/١٠/٢٠١٩  لە ناوچەی هاڤسای سەر بەشاری ئەدرنەش ٣٣ پەنابەری ئەفغانی لەنێو مینوبوسێکدا دەستگیرکران


لە بەرواری ٢٠/١٠٢٠١٩ لە ناوچەی بودرومی  سەربەمۆغڵا  ١٢ پەنابەر دەستگیرکران کە خەڵکانی ئەفریقاو پاکستان و بەنغلادیش بوون
لەبەرواری ٢٠/١٠/٢٠١٩ لە ناوچەی چەشمەی سەر بەشاری ئەزمیر ١٧٠ پەنابەر لەچوار بەلەمی جیاوازدا دەستگیرکران  ٨٩ پەنابەریان ئەفغانی بوون ٤٥ پەنابەر سوری ٣٦ پەنابەری فەڵەستینی
هەروەها لە بەرواری ١٩/١٠/٢٠١٩ لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە شارەکانی ئەستەنبوڵ چانکاڵێ ئەزمیر بالیکسیر ٢٣ قاچاخچی دەستگیرکران کە گروپێک بوون بنکەی سەرەکیان لەچانکاڵێ بوو لەگەڵ کۆمەڵێک چەک کە بۆ ترساندنی پەنابەران بەکاریان دەهێنا
هەروەها داواکاری گشتی چانکاڵێ ڕایگەیاند لەماوەی شەش مانگدا ٩٠،٠٠٠هەزار پەنابەر دەستگیرکراوە لەگەڵ ٣٧ قاچاغچی

هیوا خدر/ ئەندامی ڤیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

 

About ifir web

Check Also

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *