39 په‌نابه‌ره‌که‌ له‌ ژێر سه‌رمای – ٢٥ ده ره جه ی ناو کانتینێره که دا  گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

ڕاگه‌یاندنی رۆژنامه‌گه‌ری ژماره‌ 2:

له‌ ناوه‌ندی هه‌والگری فیدراسیۆنه‌وه‌:

39 په‌نابه‌ره‌که‌ له‌ ژێر سه‌رمای – ٢٥ ده ره جه ی ناو کانتینێره که دا  گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

به‌پێ لێکولینه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌کانی پۆلیسی به‌ریتانیا سه‌رجه‌م په‌نابه‌ره‌کان له‌ ژێر سه‌رمای – ٢٥ ده ره جه ی ناو کانتینێره که دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

هاوکات پۆلیسی به‌ریتانیا ریوشۆێنی هاتنی ئه‌و لۆریه‌ی ئاشکراکرد که‌ له‌ دبلنه‌وه‌ به‌رێکه‌وتوه‌و ڕۆژی شه‌مه‌ گه‌یشتۆته‌ هۆلیهود پاشان به‌رو مینای پۆرفیلت که‌وتۆته‌ ڕێ له‌ویشه‌وه‌ به‌رو مینای زیبره‌ له‌ به‌لجیکا ودوای تیپه‌راندنی خالی سنوری گه‌یشتۆته‌ ناوچه‌یه‌کی پیشه‌سازی له‌ گره‌یز-له‌نده‌ن.

له‌ ئێستادا لێکولینه‌وه‌کان پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان له‌ ئاستی بولگاریاو به‌لجیکاو وئیرله‌ندا وبه‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌م تاونه‌ مرۆیه‌ وئه‌و بانده‌ی ده‌ستیان تیا بوه‌ به‌رده‌وامه…‌ وه‌ک خۆیان رایانگه‌یانده‌ لیکۆلینه‌وه‌ له‌تراژیدیای ئه‌و 39 په‌نابه‌ره‌ به‌ یه‌کیک له‌ لێکولینه‌وه‌ میژوویه‌کان ده‌ژمێرێت له‌دوای تاوانی 7/7جولای ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیه‌کانی له‌نده‌ن.تائێستاش ناسنامه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ ئاشکرا نه‌کراوه‌.

ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی دۆێنی له‌ راگه‌یاندةێکی رۆژنامه‌گه‌ریدا ووتی”تراژیدیای ئه‌و 39 په‌نابه‌ره‌ به‌رهه‌می راسته‌وخۆی سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری وداخستنی سنوره‌کانه‌ به‌رووی په‌نابه‌راندا له‌ لایه‌ن  ولاتانی ئه‌وروپا و به‌ریتانیایه‌وه‌..” ئه‌وه‌شی ووت”  حکومه‌تی به‌ریتانیاو حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا به‌رپرسی راسته‌وخۆی ئه‌و کاره‌ساته‌ دل ته‌زینه‌ن که‌ ڕێگه‌یه‌کیان له‌به‌رده‌م هه‌ڵهاتویان له‌ده‌ست جه‌نگ و نائارامی نه‌هێشتۆته‌وه‌ جگه‌ له‌ ڕێگای ده‌ریاو ریسک کردن به‌ژیانی خۆ وه‌  له‌ پێناو ژیانێکی باشتردا..”

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه‌”په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل پۆلیس به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ئاشکرا کردنی ناسنامه‌ی قوربانیه‌کان ..”

About ifir web

Check Also

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *