لەتورکیا بەسەدان پەنابەر دەستگیرکران و تەرمی پەنابەرێکیش دۆزرایەوە

لەتورکیا بەسەدان پەنابەر دەستگیرکران و تەرمی پەنابەرێکیش دۆزرایەوە

بەرواری ٣١/١٠/٢٠١٩ لە ناوچەی بۆدرۆمی سەر بەشاری مۆغڵا لەکەناری دەریا لەلایەن ڕاوچیەکانی ماسی تەرمی پەنابەرێکی پیاو دۆزرایەوە کە تەمەنی لەنێوان ٢٥بۆ ٣٠ساڵدایە تائێستا ناسنامەکەی ئاشکرانەکراوە لە پزیشکی دادووریدایە

لە بەرواری ٣١/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی بۆدرۆمی سەر بەشاری مۆغڵا لە دووبەلەمی چوپدا ٣٥ پەنابەر دەستگیر کران کە لەنێوانیاندا منداڵ هەن کە خەڵکانی ( فەڵەستین، ئەفغانستان، سوریا، سۆماڵ، کۆنغۆ، پاکستان، جابون، سنگال، بوروندی، باشوری ئەفریقا) بوون
لە بەرواری ٣١/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ١٦٥ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران  لەنێوانیشاندا ژن و منداڵ هەبوون
لەبەرواری ١/١١/٢٠١٩ لە ناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ  لە دوو بەلەمی چوپدا ٧٤ پەنابەر دەستگیرکران کە ژن و منداڵیان تێدابوون پێک هاتبوون لە خەڵکانی ( ٣٨ ئەفغانی، ٢١سوری، ٧سۆماڵی، ٤لوبنانی، ٢فەڵستینی، ٢کامیرۆن)
لەبەرواری ١/١١/٢٠١٩ لەناوچەی کۆشاداسی سەر بەشاری ئایدن لە دوو بەلەمی چوپدا١٣٣ پەنابەر دەستگیرکران کە ژن و منداڵ لەنێوانیاندابوو

هیواخدر/ئەندامی ڤیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

About ifir web

Check Also

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *