4 پۆلیسی تورکیا شەش قاچاخچی دەستگیرکرد کە هۆکاری خنکاندنی یانزە پەنابەرەکەی دەریایی ئیجە بوون ١٣/١/٢٠٢٠: هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دوای دوو ڕۆژ لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی تورکیا تایبەت بە ئەو (١١) پەنابەرەی لەدەریایی ئیجەدا خنکان، پۆلیسی تورکیا (٦) قاچاخچی و خاوەن بەلەمەکەو کاپتنی بەلەمەکەیان دەستگیرکرد کە هۆکاری ئەو کارەساتە بوون جەرگ بڕەبوون..” درنگانی شەوی ١١/١/٢٠٢٠ (١٩) نۆزدە پەنابەر لەنێو دەریایی ئیجەدا بەلەمەکەیان تێک دەشکێت لەئاکامدا (١١) پەنابەر دەخنکێن و گیان لەدەست دەدەن کە (٨) هەشتیان منداڵ بوون لەنێو قوربانیەکاندا کوردیشی تێدابوو کە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بوون .