پۆلیسی یۆنانی ناسنامه‌ی 21 په‌نابه‌ری رزگاربووی یه‌خته‌ تیکشکاوه‌که‌ی نێوان یۆنان وئیتالیایی ئاشکرا کرد

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:یۆنان-14/1/2020:

 هیوا خدر ناوه‌ندی هه‌والگری فیدراسیۆن ئاگادارکرده‌وه‌‌ که‌”  لە ئەنجامی تێکشانی ئەو یەختەی پەنابەران لە ناودەریای نێوان ئیتاڵیاو یۆنان  سه‌رله‌به‌یانی 11/1/20202 (١٢) پەنابەرخنکاون هەتاوەکو ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە بەڵام تەمەنیان لە نێوان (٢٠ ساڵ بۆ ٣٠ ساڵن ) وە ئەوانەشی کە ڕزگارکراون و تەندروستیان باشە تەنها ناسنامەی (٢١) پەنابەر ئاشکراکراون کە پێک هاتوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی (دوو پەنابەری عێراقی، دووپەنابەری ئێرانی، دوو پەنابەری سووری، چوارپەنابەری پاکستانی، یەک پەنابەری سۆماڵی، دە پەنابەری ئەفغانی ).

 هەروەها پۆلیسی یۆنانی رایانگه‌یاندوه‌ که‌ لێکۆڵینەوەو گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکاندا تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ وه‌ (٣)پەنابەری ئەفغانی لەنێو ڕزگارکراوەکاندا دەستگیرکران کە قاچاخچی بوون و سەرپەشتی ئەو یەختەبوون کە لە( پاکسوس) یۆنان تێکشا تەمەنیان (٢٦ساڵ، ٣٠ساڵ، ٤٩سا ڵ)و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان له‌ده‌می رزگابووکانه‌وه‌ ووتوه‌ که‌ ژماره‌ی سه‌رنشینه‌کانی ئه‌و یه‌خته‌ زیاتر له‌ 50 په‌نابه‌ر بوون.

ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆن سه‌رجه‌م که‌س وکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌ گومان ده‌که‌ن که‌سیان له‌نیو ئه‌و یه‌خته‌دا بێت ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌ وینه‌ وناوی سیاسی وموالیدیان ئاڕاسته‌ی ئه‌م ئیمیل وپه‌یجه‌ی فیدراسیۆن بکه‌ن تا ئاڕاسته‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی یۆنان  و ڕێکخراوی (watch the medبکات وکه‌سوکاریان دڵنیابکاته‌وه‌ له‌ چاره‌نوسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌.

ئیمیلی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی:ifir@hotmail.co.uk

About ifir web

Check Also

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *