لە تورکیا ١٢ پەنابەر لە دەریایی ئیجەدا ڕزگار کران و پەنابەرێکیش خنکا

ئەزمیر:
 ڕێکەوتی ١٤/٢/٢٠٢٠ لە دەریایی ئیجەدا نزیک بەناوچەی کارابورون ی سەر بەشاری ئەزمیر چوپێکی پەنابەران ڕووبەڕووی نقومبون بویەوەو پەنابەرەکان هانایان بۆ پۆلیسی دەریاوانی شاری ئەزمیر برد خۆشبەختانە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیەوە سەرجەمیان ڕزگار کران کە پێک هاتبوون لە  ( ١٢ ) پەنابەر هەشت پەنابەریان سۆماڵی بوون چوار پەنابەریشیان ئەفریقی بوون

ئەدرنا:
ڕێکەوتی ١٣/٢/٢٠٢٠ پۆلیسی پاسەوانی سنوری شاری ئەدرنا ڕایگەیاند کە لەماوەی تەنها ( ١٠ ) ڕۆژدا پۆلیسی سنوری یۆنان لەسەر ڕووباری ( ئەفروس ) ( ٣١٠ ) پەنابەریان دەستگیرکردووە دوای ئەشکەنجەدان و ئازاردانیان دیپۆرتی شاری ئەدرنای تورکیایان کردونەتەوە کە بەو هۆیەشەوە سەرجەم پەنابەرەکان ڕووبەڕووی مەرگ بونەتەوە کە پلەی گەرمی لەشیان دابەزیبوو هەروەها پەنابەرێکیش دوای دیپۆرتکردنەوەی لە هەمان ڕووبار دەخنێکت  تەمەنی لەنێوان ( ٢٠ بۆ ٢٥ ) ساڵدایەو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە هێشتا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە
هەروەها پۆلیسی سنوری شاری ئەدرنا ئاماژەی بۆ ئەو پەنابەرانە کرد کە دوای ئەشکەنجەدان دیپۆرتکراونەتەوە بریتیبوون لە ( ٥ پەنابەری عێراقی ، ٧٠ پەنابەری بەنغلادیشی ، ٤٦ پەنابەری سوری ، ٤٣ پەنابەر مەغریبی ، ٣٥ پەنابەری پاکستانی ، ٢٥ پەنابەری میسری ، ١٨ پەنابەری ئەفغانی ، ١٦ پەنابەری جەزائیری ، ١٥ پەنابەری ئەریتریا ، ٩ پەنابەری ئێرانی ، ٦ پەنابەری فەڵەستینی ، ٥ پەنابەری نیپاڵی ) لەگەڵ چەند پەنابەری ووڵاتانی تر
 هەر دوێنێش لەناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا ( ٣٠ ) پەنابەر دەستگیرکران کەپێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، ئەفغانستان ، پاکستان ، بەنغلادیش )

ئایدن:
ڕێکەوتی ١٤/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی دیدەمی سەر بەشاری ئایدن لە دەریایی ئیجەدا لە نێو بەلەمێکی چوپدا ( ٢١ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ( ١ پەنابەری سوری و ٢٠ پەنابەری فەڵەستینی ) ژن و منداڵیش لەنێوانیاندا بوو

هیوا خدر : ئەندامی ڤیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *