په‌نابه‌رێک پاش ئازاردانی به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌، دیپۆرت تورکیا ده‌کرێته‌وه‌

هیوا خدر به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”ڕۆژی ٢٠/٢/٢٠٢٠پەنابەرێکی میسری بەناوی ( محمود محمد ) تەمەن ٣٦ ساڵ دوای پەڕینەوەی بۆ یۆنان لە لەشاری ئەدرناوە ماندویەتی و ترسی ڕێگا تینی بۆدێنی لەنزیک ڕووباری ئەفروس خەوی لێدەکەوێت دوای چەند کاتێکی کەم پۆلیسی یۆنانی دەدەن بەسەریداو دەستگیری دەکەن و هەرچی بەڵگەنامەو پارەو مۆبایل و جل وبەرگی پێیەتی لێی دەستێنن و زۆر نا مرۆڤانەش ئازاری جەستەی دەدەن وپاشان بەڕووبارەکە دیپۆرتی تورکیای دەکەنەوە ..”

هیوا ئه‌وه‌شی ووت”دواتر لەلایەن دانیشتوانی گوندەکانی شاری ئەدرناوە هاوکاری دەکرێت و جل و بەرگ و نانی پێدەدرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت..”

هاوکات هەردوێنێ  لە ناوچەکانی ئۆزونکوبورو مریش و پۆزنەبی ( ١٣٦ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، سوریا ، میسر ، پاکستان ، ئەفغانستان ، هیندستان ، بەنغلادیش ، ئەریتریا ، مۆڕیتانیا ، فەڵەستین ، مەغریب.

About ifir web

Check Also

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *