تورکیا و یه‌کیتی ئه‌وروپا به‌رپرسه‌ له‌هه‌ر روداوکاره‌ساتێکی مرۆی به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا

سەبارەت بەبارودۆخی پەنابەران لەسەر سنوری نێوان تورکیاو یۆنان

هیوا خدر: بە ناوه‌ندی هه‌واڵگری  فیدراسیۆنی ڕاگەیاند هێزێکی زۆری یۆنانی دەروازەی ( پازار کولی و کاستانتس ) نێوان تورکیاو یۆنانیان داخستوەو کە سەر بەشاری ئەدرنایە هەروەها بەبەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژو بۆمبی دەنگی دەیانەوێت پەنابەران ناچاربکەن بگەڕێنەوە بۆ ناوخاکی تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوەشدا لەنێو پەنابەرەکاندا ژن و منداڵی زۆر هەن و چەندین پەنابەریش بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژو بۆمبی دەنگیەوە زیانی تەندروستیان پێگەیشتوە..”

هیوا  ئاماژەی بەوەشدا” پەنابەران تا ئێستا بەلێشاو لە تەواوی شارەکانی تورکیاوە بەتایبەتی لەئەستەنبوڵەوە بەرەو شاری ئەدرنای سنوری نێوان تورکیاو یۆنان و بڵغاریا دەڕۆن لەشارەکانی ئەزمیرو چانکاڵێ و مۆغەڵاو ئایدنیش پەنابەران دەچنە سەر دەریایی ئیجە بۆ ئەوەی بەبەلەم و چوپ بپەڕنەوە..”

ئەم  لێشاوەی زۆره‌ی په‌نابه‌ران به‌دوا ئه‌وه‌ دێت که‌ حکومه‌تی تورکیا جارێکی  دیکه‌ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانی کردۆته‌ کارتێکی سیاسی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیه‌کانی خۆیان به‌کارده‌هێنێت .ئه‌رکی ده‌ستبه‌جێ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌ بۆ کاروباری په‌نابه‌ران ولاتانی ئه‌وروپا یه‌ و که‌ به‌هانای په‌نابه‌رانه‌وه‌ بچن و‌ و هاوکاریان بکه‌ن ئه‌منیت و تەندروستی دابین بکه‌ن به ‌تایبه‌تی ئیسته‌ وەرزی زستانەو کەش و هەوا زۆر ساردو سەخت به‌ریوه‌یه‌.ئێمه‌ هه‌ر روداوو پیشهاتێکی نه‌خوازراو به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا  ده‌خه‌یه‌ ئه‌ستۆی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا.. هاوکات له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ بانگه‌وازی رێکخراوه‌ په‌نابه‌ری و ئینسان دۆسته‌کان  و به‌ره‌ی ئازادیخوازی ده‌که‌ین به‌هانای په‌نابه‌رانه‌وه‌ بچن ورێگه‌ نه‌ده‌ن په‌نابه‌ران ڕووبه‌رووی کاره‌ساتی مرۆی ببنه‌وه‌و قوربانیانی جه‌نگ و نائارامی یاری به‌چاره‌نوسیان بکرێت.

About ifir web

Check Also

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *