بانگەوازێک بۆ ئازادیخوازان و ئینسان دۆستان نا بۆ جەنگ با بەدژی ئەم جەنگەو ئاکامەکانی ڕاوەستین!

ئاشکرایە ئەم دۆخە کارەساتبارەی ئێستا کەرووبەرووی خەڵکی کوردستان و عێراق بۆتەوە، ژیان وداهاتووی کۆمەڵگای خستۆتە نیو تونێلی تاریکەوە. کوژرانو ئاوارەبون وماڵویرانی وترسو دڵەڕاوکێ وتێکچوونی شیرازەی کۆمەڵگا، هەرئێستا ژیانی ملوینەها ئینسانی هارێوە. ئەمە لەکاتێکدایە کەلەگەڵ توندبوونەوەی سیاسەتی جەنگخوازانەی لایەنەکان ودەخالەتی ئەمریکاو دەولەتانی ناوچەکە تادێت عێراق وکوردستان دەخاتەبەردەم ئەگەری جەنگێکی خوێناوی ونەبڕاوەی هاوشێوەی سوریاوە، کەبێگومان جگەلە ژیانو گوزەرانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش  هیچ لایەنێکیتر ناکاتە قوربانی ئاکامە مەینتبارەکانی.

ئەم جەنگە بەهیچ جۆرێک لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی کوردستان نییە وهەرئێستا کاریگەریەکانی لەسەر ژیان وگوزەرانی هاولاتیانی سیڤیڵ داناوە. بردنەدواوەی داواکاریەکانی خەڵکی ناڕازی،نەدانی موچە،سەرهەڵدانی قەیرانی بەنزین وگرانی لەرادەبەدەری بازارو بەرزبوونەوەی ئاستی بیکاری وەستانی پڕۆژە ئابوریەکان وجموجۆڵە بازرگانیەکان  وکەمبونەوەی ئاو وکارەبا، لەپاڵ فەزای ترسو دلەراوکێ وهاندانی تۆوی دووبەرەکی و ئیحساساتی نەژاد پەرستانە و جیاکاری نێوان ئینسانەکان، گۆشەیەکە لەئاکامە کانی ئەم جەنگە.

لەئاوەها دۆخێکدا بەرەی ئازادیخواز و مەدەنیەتی کۆمەڵگا، ئەرکێکی گەورەیان دەکەویتە سەر شان لەئاستی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگاو کردنەوەی رێگایەک  بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵک وکۆتایهێنان بەفەزای جەنگ وگێرانەوەی مافو حورمەتی ئینسانی.

لەم بارەوە ئێمە بانگەوزای هەموو ئازادیخوازان دەکەین بۆ بەشداری لەکۆبوونەوەیەکدا بۆ قسەکردن لەسەر دیاریکردنی هەنگاوەکان وئەو ئەرکانەی کەبەرامبەر ئەم جەنگە پێویستە. تا بەهەوڵ و هیمەتو تێکۆشانی بەرەی ئازادیخوازی کۆمەڵگە بەدژی ئەم جەنگەو ئاکامەکانی ڕاوەستین. 

ڕۆژی ٥شەمە ١٠-٧

شۆێن: قاوەخانەی کەلتۆری لە گەرەکی عەقاری

کاتژمێر:٥ ئێوارە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە (  شۆرش ئەمین، دەشتی جەمال) بە هەردوو ژمارەی ٠٧٧٠١٤٢١٤١٦ وە ،٣٣٣٥ ٠٧٧٠١٥٢ 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *