خراپی بارودۆخی پەنابەران لە سنوری نێوان تورکیاو یۆنان

ئەدرنا:
سات بەسات ڕێژەی پەنابەران لەسەر سنوری نێوان تورکیاو یۆنان لە شاری ئەدرنا لە زیادبوندایە لەسەرجەم شارەکانی تورکیاوە سەرجەم پەنابەرانی ووڵاتان ڕوو لەو شارە سنوریە دەکەن لەلایەن تورکیاوە نەک ڕێگریان لێناکرێت بەڵکو بە هاوکاریشیان دەکرێت بە گواستنەوەیان بۆ خاڵە سنورییەکانی شاری ئەدرنا


بەڵام حکومەتی یۆنان تائێستا بڕیاری کردنەوەی سنورەکانی نەداوە بەڵکو سنورەکانی تندوتۆڵتر کردووە بەتایبەتی لە خاڵەسنورییەکانی شاری ئەدرنا لەگەڵ هەر لێشاوێکی پەنابەران بۆ شکاندنی سنوری یۆنان پۆلیسی یۆنان بە گازی ڤرمێسک ڕێژو بۆمبی دەنگی ڕێگریان لێدەکات شەوی ڕابردووش ڕێژەیەکی زۆر پەنابەر لەو سنورە بێ هیچ پێداویستیەکی مرۆی مانەوە کە ژن و منداڵێکی زۆریان تێدابوو بەکردنەوەی ئاگر خۆیان لەسەرما دەپاراست بەشێکی تریش لەپەنابەران بۆ بەڕێکردنی شەوگاریان لە ئۆتۆگاری شاری ئەدرنا مانەوە بۆ ئەوەی باران و سەرما لێیان نەدات
بەشێکی زۆریش لە پەنابەران بە ڕووباری ئەفروس دا پەڕینەوە کە بەشێکیان لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیر کرابوون و ڕەوانەی سنوری تورکیا کرابوونەوە
سەبارەت بەخاڵەسنوریە دەریایەکانیش
وەک ( ئەزمیر ، مۆغەڵا ، چانکاڵێ ، ئایدن ) دەوترێت پەنابەران بە بەلەم و چوپدا دەپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان بێ هیچ ڕێگریەک بە پێی قسەی شایەتحاڵێکیش پۆلیسی پاسەوانی سنوری دەریاوانی تورکیا چاودێری پەنابەران دەکەن . 
شایەنی باسە ئەم نەرمی و ڕێگرینەکردنەی پەنابەران لەلایەن حکومەتی تورکیاو ە ئامانجێکی سیاسی وئابووری  دیاریکراوی لەپشتەوەیە بەتایبەتی بە دوای کوژرانی کۆمەڵێک سەربازی تورکیا دێت کە لەشاری ئەدلیبی سوریا لەلایەن ڕژێمی سوریاوە کرانە ئامانج. تورکیاش کەیسی پەنابەرانی بەدەستەوە گرتوە بەرامبەر بە یەکیتی ئەوروپا وە بڕیاریدا هیچ ڕێگریەک لە پەنابەران نەکات بۆ گەیشتینیان بە ئەوروپا بەبەهانەی ” هەبوونی ڕێژەیەکی زۆری پەنابەران” کە بەس سوریەکان زیاتر لە ( ٣،٦٠٠،٠٠٠ ) سێ ملیۆن و شەسەد هەزار پەنابەرن جگە لە پەنابەرانی چەندین ووڵاتانی تر وەک ( عێراق ، ئەفغانستان ، ئێران ، پاکستان ، مەغریب ، جەزائیر ، میسر ، ئەفریقیا ، سۆماڵ ، فەڵەستین ، ئوردن ) چەندین ووڵاتانی تری عەرەبی و غیر عەرەبی

هیوا خدر : ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *