یاداشتێکی ناڕەزایەتی

سەبارەت بە ئاکامە زیانبارەکانی جەنگ ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان کرا

ئەمرۆ ٢١-٧ دەستەیەک بەنۆینەرایەتی دەنگی ئازادیخوازو ئینسان دۆستی کوردستان کە پێک هاتبوو لە(دەشتی جەمال،شۆرش ئەمین،ئامانج عبدولا،ئالان مومتاز ،ئاری جەلال، کاوە قەرەداغی، حسین سالح..) سەردانی نوسینگەی پەرلەمانیان کرد لە شاری سلێمانی وچاویان کەوت بە بەرێزان ئەندامانی پەرلەمان(زانا عبدالرحمان،عمر عینایەت سەعید،پەروا عەلی حمە محمد) سەبارەت بەدانی یاداشتێکی ناڕەزایەتی سەبارەت بە ئاکامە زیانبارەکانی جەنگ لەسەر ژیان وداهاتووی خەڵکی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی گشتی ئازادیخوازانو ئینسان دۆستانی کوردستان لە لە قاوەخانەی کەلتوری لە شاری سلێمانی بریاری لیدرابوو.

یاداشتەکە کۆمەڵێک داواکاری ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان وپەرلەمانتارەکانی کوردستانی تیا هاتبوو تاکیدی لیکرا و داوا کرا لەئاست ئەم بەرپرسیاریتیە میژوویە سەبارەت بە ژیان و داهاتووی هاولاتیانی کوردستان هەڵویست نیشان بدەن وهەڕەشەی جەنگ لەسەر خەڵکی کوردستان لابەرن وەلام بەداخوازیەکانی خەلکی کوردستان بدەنەوە لە دانی موچەو،چارەسەری قەیرانی سوتەمەنیوگرانی بازار..، فریاکەوتنو پاراستنو چارەسەرێکی ئینسانیانە بۆ ژیانی ئاوارەکان لەهەر دەستدرێژیوجیاکاریەک.

لەوەلامدا پەرلەمانتارەکان سەرباری دەستخۆشانە لەو هەوڵانە کەدراوە لە ئاست بەرپرسیاریتی بە رامبەر بە ژیانی هاوڵاتیانی، رایانگەیاند ئێمە پشتیوانی لەداخوازیەکانتان دەکەین و سبەینێ دەیخەینە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.

دوای دانی یاداشتەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاکامەکانی کۆبوونەوەکە بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان ڕاگەیەنرا.ifir 1

دەقی یاداشتەکە لە خورارەوە هاتووە:

 

 

 

یاداشتی ناڕەزایەتی

سەبارەت بە ئاکامە زیانبارەکانی جەنگ لەسەر ژیان و داهاتووی خەڵکی کوردستان

سەرۆکی پــەرلـەمـانی کــوردسـتـان

پـەرلـەمـانـتـارەکـانـی کــوردسـتـان

بەدوای دەستبەسەراگرتنی موسل وچەندشارو شارۆچکەی دیکە عێراق لەلایەن هیزە تاریک‌و کۆنەپەرستەکەی داعشەوە، عیراق کەوتۆتە نیو تونێلی تاریکترین‌ و خوێناویترین سەردەمەکانی میژووی هاوچەرخ. کوشتاری بەکۆمەل و ماڵویرانی ودەربەدەری وئاوارەیی بوونەتە گۆشەیەکی ڕۆژانەی ئەم سیناریو رەشە کە بەسەر خەلکی عیراقدا داسەپینراوە. لە دریژکراوی جەنگی سوریادا،عێراق بۆتە میحوەرو سەنتەری کیشمەکیشی زلهێزەکانی وەکو ئەمریکاو روسیا و حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکەش بەسەر ئەم دوو بەرەیەدا دابەش بوون. جێگایەک بۆ ئینسان ومافەکانی نەماوەتەوە. میلتاریزەکردنی شارەکان، سەربرین‌، فتوای کۆیرانەی مەزهەبی و تائفی‌و نەتەوەپەرستانە‌، توندکردنەوەی شەری تایفی و مەزهەبی، سەرقەلەمی کارنامەی ئەو دەستەو تاقمانەیە کە بێشەرمانە بەپیش چاوی جیهانەوە نیشان دەدریت.

بەداخەوە هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری کوردستان لەم رووداوەدا نەك هەر دەوری سلبی دەبینن، بەڵکو ئەوانیش لە چوارچیوەی قازانج‌و بەرژەوەندیەکانی هەر دوو ئەو بەرەی شەرەدا دابەش بوون‌و بە وەکالەت‌و‌ لەگۆشەی بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی وە شەر بۆ (دەسەلات و نەوت) دەکەن، کە ئایندەی خەلکی کوردستان دەخاتە بەردەم شەلالی خوێن‌و کارەساتی ئینسانی گەورەوە. هەرئیستا ئاسەوارەکانی بانگەشەی شەری دەسەلات کۆمەلگای کوردستانی لەبەردەم بیکاری، گرانی بیوینەی بازار، بێموچەیی ودەیان موسیبەتی دیکەدا راگرتوە. ئەمە جگە لە نائومیدی‌و نیگەرانی خەلکی کوردستان لە ئالۆزی ئەم دۆخەی ئیستا بەدور لە ئیرادەیان بەرەو رووی بونەتەوە.

ئیمە بەرەی خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆستی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکی گشتی لەشاری سلێمانی لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە بەرامبەر بە ژیان و داهاتووی خەڵکی کوردستان بۆ ئەم دەورە هەستیارە ئیوە بانگەواز دەکەین بۆ کارکردن بە ئاراستەی راگرتنی هەرەشەو فەزای جەنگ لەسەر خەلکی کوردستان کەهەر ئیستا خەریکە شیرازەی کۆمەڵگا بە ئاراستەیەکی خەتەرناکدا دەبات. خەلکی کوردستان کە ئیش‌و ئازارەکانی ژیانی، ئاوارەیی وپەنابەری هیشتا لەجەستەی دەتکێ، بەرگەی جارێکی دیکەی ئەم دۆخە نەخوازراوە ناگرێت. هەر بۆیە داواکارین:

 

  1. توندبوونەوەی سیاسەتی جەنگخوازانەی لایەنەکان و دەستێوەردانی ئەمریکاو دەولەتانی ناوچەکە تادێت عێراق وکوردستان دەخاتەبەردەم ئەگەری جەنگێکی خوێناوی ونەبڕاوەی هاوشێوەی سوریاوە. بۆیە لە کاتێکدا دەستێوەردانی ئەو دەوڵەتانە لە کاروباری ناوخۆی عێراق‌و کوردستان‌ مەحکوم دەکەین، هاوکات هەرجۆرە هاوکاریەکی هێزەکان‌و دەسەڵاتی کوردستان بۆ ئەو لایەنانە بە زیان بۆ خەلکی کوردستان دەزانین و داسەپاندنی فەزای جەنگ لە لایەن هەر کەسێکەوە بێت، جێگای قبوڵی ئێمە نیە.

 

  1.  نابێ جەنگ بکرێتە بەهانەیەک بۆ بردنەدواوەی داواکاریەکانی هاولاتیانی کوردستان. پێویستە موچە لەکاتی خۆیدا بدرێت، قەیرانی بەنزین بەزوویی چارەسەر بکرێت،سنوریک بۆ گرانی بازارو ئاستی بێکاری دابنریت.

 

  1. ئاوارەکانی عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان هەقی ژیانیان هەیە پێویستە ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکرێت وە ئەرکی حکومەتی هەرێمە هاوکاری و بە فریایانەوە بێت ئاسایشیان بپاریزرێت بەدور بخرێن لە هەر جیاکاری و ڕەگەز پەرستیەک.

هەر لێرەوە داواکارین، لەئاست ئەم بەرپرسیاریتیە میژووییە سەبارەت بە ژیان و داهاتووی هاوڵاتیانی کوردستان هەڵویست نیشان بدەن وهەڕەشەی جەنگ لەسەر خەڵکی کوردستان لابەرن.

کۆبوونەوەی گشتی جەماوەری ئازادیخوازو ئینسان دۆست لە رۆژی ١٠-٧-٢٠١٤

 

هاوپێچ :-

بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ژ

ناو            

پیشە

 

1

شۆڕش ئەمین

چالاکەوانی مەدەنی

 

2

دەشتی جمال

سکرتێری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی

 

3

بهار مونزیر

هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له‌كوردستان

 

4

عوسمان زیندانی

چالاکەوانی مەدەنی

 

5

محسین کریم

هه‌ڵسوڕاوی سیاسی

 

6

لاوژه‌ جه‌واد

هه‌ڵسوڕاوی به‌رگری له‌ مافه‌کانی ژنان

 

7

سەلام عبدولا سەعید

کوردۆ

 

8

بەختیار عمر سالح

لقی کوردستانی فیدراسیۆن.

 

9

رۆژ عەزیز

نوسەر – تورکیا

 

10

فه‌رمان خێڵانى

چالاكى مه‌ده‌نى – به‌لجيكا

 

11

شەنگار خلیل عبداللە

چالاکەوانی مەدەنی

 

12

ئالان مومتاز نوری

مامۆستای زانکۆ

 

13

قاوەخانەی کلتوری

 

 

14

ئامانج عبداللە سعید

بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی پەنابەران

 

15

فتاح زاخۆی

وەزیری خانەنشین

 

16

پەروین عزیز

ئەندامی knk

 

17

لەیلا محمد

چالاکەوانی مەدەنی

 

18

حسین صاڵح

بیناساز

 

19

سالار حمە علی

ڕۆژنامەنوس

 

20

عثمان حمەسعید

ڕێکخراوی چەتری ئازادی

 

21

ئاراس هادی

چالاکەوانی مەدەنی

 

22

چنار جمال

مامۆستا

 

23

بەرزان علی محمد

کاسب

 

24

طالب عبداللە

چالاکەوانی مەدەنی

 

25

نوێنەر احمد مجید

هونەرمەند

 

26

سالار جبار

چالاکەوانی مەدەنی

 

27

زهرە علی ڕەسوڵ

ژنی ماڵەوە

 

28

شکاک عبدالستار

چالاکەوانی مەدەنی

 

29

زاریا جمیل امین

خویندکار

 

30

جەوهەر نامق

چالاکەوان

 

31

کاوە قەرەداخی

چالاکەوانی مەدەنی

 

32

عیرفان کریم

هه‌ڵسوڕاوی سیاسی

 

33

رەنجدەر گراوی

چالاكی مەدەنی – به‌لجيكا

 

34

چنار عه‌لی

خوێندكاری زانكۆی سلێمانی

 

35

زه‌رده‌شت ئه‌نوه‌ر

به‌لجیكا

 

36

ناز عه‌لی

خوێندكاری زانكۆی سلێمانی

 

37

دیار نه‌جم

خوێندكار – به‌لجیكا

 

38

ئه‌یوب گه‌رمیانی

كرێكار – به‌لجیكا

 

39

ياسين ئامێدى

چالاكى مه‌ده‌نى – به‌لجيكا

 

40

نه‌جم قادر

كرێكار – به‌لجيكا

 

41

كۆیار ره‌ئوف

چالاكوانى بوارى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال – به‌ريتانی

 

42

هیوا ناسیح

چالاکوانی مه‌ده‌‌نی و بواری هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال – سويسرا

 

43

هێمن ڕەئوف

کەنەدا

 

44

بەناز فەره‌ج

یاریدەدەری پزیشکی ددان – ئەڵمانیا

 

45

دانا بەهادین

چالاكى سياسى – هۆلەندا

 

46

جەلال سۆفی

هەڵسوراوی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی – هۆڵه‌ندا

 

47

خالید عومه‌ر رەشید

راگەیاندنکار

 

48

زریان محەمەد

روژنامەنوس سلێمانى

 

49

وه‌ستا كمال

هه‌ڵسوراوی كرێكاری

 

50

رەوەز هەڵكەوت

چالاکوانی سیاسی

 

51

دیلمان عه‌بدولڵا‌ صالح

چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی

 

52

سارا قادر

رۆژنامەنووس – سلێمانى

 

53

شنە مارف

ئيتاڵيا

 

54

دلاوەر مونزیر

کرێکار – ئوسترالیا

 

55

ئاراس رەشید

کرێکار

 

56

سەردار محمود

چالاکەوانی مەدەنی

 

57

موسته‌فا باهیر

هه‌ڵسوڕاوى سياسى- فینلەندا

 

58

نوری به‌شیر

نوسه‌رو هه‌ڵسوڕاوی کۆمۆنیستی کرێکاری – له‌نده‌ن

 

59

گۆنا سه‌عید

چالاکی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان – له‌نده‌ن

 

60

کامەران داود

کرێکار

 

61

ئه‌حمه‌د عه‌لی

به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌سویسرا

 

62

ئیسماعیل محەمەد رۆسته‌م قادر

گه‌رمیان -راگه‌یاندكار

 

63

دلشاد نه‌جمه‌دین حسێن

شۆفێری تاكسی

 

64

ئەبوبەكر رەشید

فەرمانبەر – سلێمانی

 

65

ئامەد شێروان محەمەد

خوێندكار – هه ولێر

 

66

ئــومــێــد ئیــسمــاعــیل

ئــەڵــمــانــیا

 

67

سوهام عه‌تیه‌

بێكار – ئوسترالیا

 

68

هانا ئیسماعیل چۆمانی

رۆژنامه‌نوس و خوێندكاری زانكۆ – راگه‌یاندن

 

69

کامەران لەتیف

بەرێوەبەری سەنتەری بەرگری لەمافەکانی منالان.

 

70

پیشرەو ئیسماعیل عارف

بەلجیکا چالاکەوانی مەدەنی

 

71

ئەکرەم عبدولا

هەڵسوراوی سیاسی کۆمۆنیست.

 

72

کۆیستان جەمال

هونەرمەند ومامۆستای هونەر لە قوتابخانەی کۆلتوری هونەر لەشاری بیرگن

 

73

سدیق عزیز

فەرمانبەر لە شارەوانی بیرگن

 

74

پەرژین سەعید ساڵح

نۆێنەری دایکانی خاوەن پیداویستی تایبەت

 

75

صلاح جمال

کرێکار

 

76

سەروەر کریم

نوسەر

 

77

شێرکۆ کریم

کاسب

 

78

محمد مولود

کاسب

 

79

دارا حسێن

کامێرەمان

 

80

وریا حمە طاهر

سەرنوسەری ڕۆژنامەی دەستور

 

81

خەسرەو سایە

سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئۆکتۆبەر

 

82

وەستا مهدی ڕەسوڵ

کرێکارانی بیناسازی

 

83

جلال سعید

بەرپرسی فیدراسیۆن لە کەنەدا

 

84

نەغەدە عوسمان مصطفی

فەرمانبەر

 

85

عوسمان حاجی مارف

سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان

 

86

نەوزاد بابان

هەڵسوڕاوی سیاسی

 

87

مەریوان عبداللە

 

 

87

ستار کریم

 

 

89

حسین محمد سعید

 

 

90

نجم شریف

 

 

91

ئالان مومتاز نوری

 

 

92

ئازاد عزیز محی الدین

 

 

93

علی زیدونی

 

 

94

زهرافت خشراد

 

 

95

نەسرین معمودی ئازەر

 

 

96

دڵشاد مجید

هەڵسوراوی سیاسی

 

97

هیدایەتی مەلا عەلی

نوسەر وهەڵسوراوی سیاسی

 

98

رۆزا سدیق

خۆیندکار لە زانکۆی بیرگن

 

99

ئاری جلال

کــاسب

 

100

جیهاد مەحمەد حمە کریم

چالاکەوانی بواری مەدەنی

 

101

هیوای رەش

چالاکەوانی سیاسی

 

102

کاوە حمەسالح

هونەرمەند

 

103

رزگار ئەمین

شانۆکار

 

104

زاهیر باهیر

نوسەر

 

105

لەتیف فاتیح فەرەج

رۆژنامەنووس

 

106

نادر محمد عەلی

مامۆستا

 

107

نامۆ مجید شەریف

چالاکوانی مەدەنی

 

108

ژوان ئەحمەد سەید

رۆژنامەنووس

 

109

پۆلازیندانی

چالاکەوانی سیاسی

 

110

نەهرۆ شەوقی

هونەرمەند

 

111

سەلام عبدولا

نوسەر

 

112

هیلال ئیبراهیم

پارێزەر

 

113

رەزا مەنوچەهری

چالاکەوانی مافی مرۆڤ

 

114

محمد عبداللەقادر

کاسب

 

115

ڕوناک صدیق

مامۆستا

 

116

دێرین عبداللە

مامۆستا

 

117

عبداللە قادر

خانەنشین

 

118

حسن عبدالقادر

منتسب

 

119

محمد حمەامین

کاسب

 

120

گوڵشەن عبداللە

فەرمانبەر

 

121

روناک محمد ڕەشید

ژنی ماڵەوە

 

122

دنیا عبداللە قادر

منتسیب

 

123

حسین لطیف محمد

کاسب

 

124

چنور حسن نوری

فەرمانبەر

 

125

حسن عبداللە احمد

کاسب

 

126

چنار محمد محمد

ژنی ماڵەوە

 

127

ئاوات محمد محمد

کاسب

 

128

بیریڤان نادر قادر

ژنی ماڵەوە

 

129

ڕوناک جمیل مصطفی

ژنی ماڵەوە

 

130

حسیبە جمیل مصطفی

ژنی ماڵەوە

 

131

کارە ڕەحیم قادر

فەرمانبەر

 

132

توفیق طالب علی

کاسب

 

133

جمال جمیل مصطفی

فەرمانبەر

 

134

صباح حسن احمد

کاسب

 

135

دڵشاد عثمان آحمد

کرێکار

 

136

شۆڕش خالید امین

چالاکەوانی مەدەنی

 

137

کاروان کمال

پارێزەر

 

138

بەرزان فائق

پارێزەر

 

139

دلێر عبدولخالق

چالاکی مەدەنی

 

140

محمد عبداللە

کاسب

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *