پەنابەرێکی تەمەن  ١٩ نۆزدە ساڵ لەشاری ( ئەدەنا ) ی باشوری تورکیا لەلایەن پۆلیسێکەوە تەقەی لێکراو کوژرا”

هیوا خدر لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧/٤/٢٠٢٠ پەنابەرێکی سوری بەناوی ( عەلی ئەل عەسانی ) تەمەن  ١٩ نۆزدە ساڵ لەشاری ( ئەدەنا ) ی باشوری تورکیا لەلایەن پۆلیسێکەوە تەقەی لێکراو کوژرا”

هیوا ئەوەشی ووت”بەپێی لێدوانی برایەکی کوژراوەکە بەناوی ( ئیبراهیم ) ووتی کە لەلایەن پۆلیسەوە داوای ( کملیک ) لە براکەی کراوە ئەویش پێی نەداون و چەند هەنگاوێک چۆتە دواوە دواتر پۆلیسێک تەقەی لێکردوەو فیشەکێک بەر سنگی کەوتوەو گیانی لەدەستداوە”

هەروەها پۆلیسی شاری ئەدەناش تائێستا بەهانەکانی ئەوەیە  “کە  پەنابەرە کوژراوەکە لە پۆلیسەکان هەڵهاتوە چەند جار ئاگاداریانکردۆتەوە بوەستێت هەر نەوەستاوە دواتر چەند فیشەکێکیان بە ئاسماندا تەقاندووە بەڵام بە هەڵە فیشەکێکی بەردەکەوێت و پەنابەرەکە  گیان لەدەستدەدات”

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *