پاریزگاری سلێمان ڕێگا دەگرێت لە کۆکردنەوەی کۆمەک بە ئاوارەکان

ماوەی هەفتەیەک زیاترە ئێمە بەناوی چوار ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی(لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی،کۆمەڵەی خەڵک بۆ گەشەپیدان،ریکخراوی وادی ئەلمانی،دەستپێشخەری کۆمەلی مەدەنی) کە ئەندامین لە گروپی هانا بۆ کۆمەک بە ئاوارەکان بە شیوەیەکی فەرمی داوای مۆلەتمان لە پاریزگاری سلێمانی کرد بۆ دانانی سندوقی کۆمەکی لەبەر دەرکی سەرا بە مەبەستی بەشداری خەڵکی کوردستان بۆ بەهاناوەهاتنی ئاوارەکان کۆمەک کۆ بکەینەوە، دوای چەند ڕۆژ لەچاوەروانیو بەدواداچون بۆ مۆڵەتەکەمان، دۆینی بەهرۆز محمد سالح پاریزگاری سلێمانی لە ڕیگای کارمەندێکیانەوە پێان ڕاگەیاندین کە ئامادەنین مۆڵەتمان پێ بدەن وەئامادەش نین بە فەرمی وەلامان بدەنەوە.

ئەم هەڵویستە یەکێکە لە نیشانەکانی داشکاندنەوەی جەنگ بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادیەکان، لەکاتێکدا ئەوە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەلاتە خۆجێییەکان وپاریزگاکانیەتی کە ژیان وگوزەران بۆ ئاوارەکان دابینبکات وبوجەی تایبەتیان بۆ تەرخان بکات و بەهانایانەوە بچێت. بەڵام نەدانی موڵەت لەلایەن پارێزگاری سلێمانیەوە بەئێمە و خەڵکی ئازادیخوازو مرۆڤدوستو رێکخراوە مەدەنیەکان، جگە لەوەی ڕیگری کردنێکی ئاشکرایە بۆ بەهاناوە چوونی ئاوارەکان، بەڵگەی ئەوەشە کە هەر پرۆژەیەک بۆنی مرۆڤایەتی لێبیت ڕەتی دەکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کەدەرگایان  لە بەردەم چەند گروپێکی فاشستی خستۆتە سەرپشت و خەریکی چاندنی تووی دووبەرەکیو دەمارگیری وجیاکارین ولەبەردەم مزگەوتی گەورە شۆینە گشتیەکاندا ئیمزا لەدژی ئاوارەکان کۆبکەنەوە وێنەیەکی ناشرین لەسەر کۆمەڵگاکەمان تۆمار بکەن.

پاریزگاری سلێمانی ئەو ڕاستیە دەبیت باش بزانێت کە خەڵکی کوردستان لە ژیانی ئاسایی خۆیدا مرۆڤدۆستن وئاستیخوازودژ بە نائارامی وپشیو کۆمەلایەتین . خەڵکی کوردستان خۆی هەمیشە قوربانی دەستی سیاسەتی رەگەپەرستی وشوفینیزم بوو و لەگەل ژیانی ئاوارەیوپەنابەری بەرەو روو بووە، ئیمە مرۆڤ دۆستان لە هەوڵەکانمان ناتوانی سارد بکاتەوە بۆ دەستگرتنی ئۆردویەکی گەورەی مرۆڤایەتی لە  منالو ژنو پیروپەکەوتەوخاوەن پیداویستی تایبەتی کە فرمێسکی کۆیرەوەریومەرگەسات لە چاویاندا قەتیس ماوە.

ئیمە داواکارین لەخەڵکی ئازادیخوازو مرۆڤدۆستی کوردستان ورێکخراو ولایەنە سیاسیانەی لەبەرەی مرۆڤدۆستایەتیدا ڕاوەستاون ئەمە هەڵویستەی پارێزگاری سلیمانی قبوڵ نەکەن ولەبەرامبەریدا سەرزەنشتوسەرکۆنەی بکەن.

 

گروپی هانا

٢٥-٧-٢٠١٤

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *