5
ئاراس نوری لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٢، هاولاتی دانیشتوی شاری کەرکوک – گەرەکی شۆرجەیە. دوای کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١ بەهۆی هێرشی بەعسی شۆڤێنی لەناوچوو بۆ سەر کەرکوک وکوردستان لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا دەبێ ولەگەڵ کەسوکارەکەی بەناچاری ژیانی ئاوارەیی دەگرنەبەر و لەکاتی کۆرەوەکەدا ڕوو لە ئیران دەکەن. دواتر ئاراس لەنزیک گوندی هیرۆی تەنیشت خاڵی پشکنین لەکەسوکارەکەی دادابڕێت و لەوکاتەوە بێسەرو شوێن دەبێ و تائیستاش کەسوکارەکەی هیچ هەواڵێکیان لی نیە…
هاوڵاتی “ئاراس نوری محمد مراد”، ناوی ئەوپەنابەرەیە کەماوەی ٢٣ ساڵە بێسەروشوینەو کەخێزان وسوکارەکەی سالانێکی زۆرە بەچاوەروانیەوە شوێنکەوتەو عەوداڵن، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکیان لەبارەیەوە دەستکەوتبێت.