سەنتەری شاری لەندەن بە نیگار کێشان کرایە مەیدانی پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانێ

سەنتەری شاری لەندەن بە نیگار کێشان کرایە مەیدانی پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانێ

 لە درێژەی چالاکیەکانی فیدراسیۆنی پەنابەراندا ، رۆژی ٢٨/١٠/٢٠١٤ هونەرمەندی کاریکاتێریست رێناس عارف، بە کێشانی نیگارێکی سەرنجراکێش مەیدانیتراڤلگارسکوێری لەندەنی کردە سەنتەرێک بۆ پشتیوانی لە خەڵکی خۆڕاگری کۆبانێ دژ بە چەتە ئینسان کوژەکانی داعش.

سەرەتای چالاکیەکە بە کێشانی هێلکاریەک دەستی پێکرد و تیایدا بەهاوکاری ئامادەبووان دەست کرا بە ڕەنگرێژکردنی زەمینێک کەلەئەنجامدا نیگارێکی گەورەیان لەرووبەری ٧٢ مەتر چوارگۆشەدا کێشا، بیرۆکەی کارەکە بریتیە لە نوقمکردنی پەیکەری ئازادی ئەمریکا لەناو تاریکایی و ڕەشاوی ئیسلامی سیاسیدا کە وەک هیزێکی ڕەشی ئەم سەدەیە داهاتووی ئینسانیەت دەخاتە بەرمەترسیەوە. کە داعش لەم سەردەمەدا نموونەیەکی بەرچاوی ئەم ڕەوتەن.

لەوێنەکەدا بە پێچەوانەی پەیکەری ئازادی لەنویۆرک ژنێکی ترساومان بەرچاو دەکەوێت کە هاوار دەکات و خەریکە دەکەوێتە چاڵێکی گەورەو تاریکەوە، بەڵام لەمەشخەڵەکەی دەستیدا ئاگرێک دەبینرێت کە لەگروکڵپەی ئاگرەکەوە باڵندەیەک دیتەدەر کە بەئازادی بەرەو ئاسمان دەفرێت و گۆرانی بۆ خۆڕاگری و ژیان و روناکی دەچڕێت.

لە بەشی سەرەوەی پەیکەرەکەدا دروشمێکمان پێ دەڵیت “یەگرن دژ بەداعش” .

ئەوەی شایەنی باسە لەکاتی ئەنجامدانی ئەو کارە هونەریەدا منداڵان و ئامادەبووان پێکەوە بەشداریان لەم کارەدا کردو شان بەشانی نیگارکێشان بەوتنەوەی دروشمی بژی ئازادی، بژی کۆبانی، مەرگ بۆ داعش و تیرۆریستان سەرنجی دانیشتوانی شاری لەندەنیان بۆخۆیان راکێشا.

هەر لە دریژەی چالاکیەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی دەرەوە بە هەڵگرتنی دروشمی”یەگرن دژ بە داعش، بژی خەڵکی کۆبانی، دەست لە کۆبانی هەلگ دەست لە هاوکاری داعش هەلگرن،ئازادی بۆ کۆبانێ، نا بۆ هاوکاری تورکیا بۆ داعش….”کە سەرنجی دەیان رێبواری وهاتووچوکەرانی لەسەنتەری لەندەن راکێشا بۆ وینەگرتن وتێکەلاوبوون لەهاوپشتی وتنەوەی دروشمەکاندا دژ بە خۆێنخۆرەکانی داعش.

 شایەنی باسە گەرمو گوری ئەم چالاکیە بووە مایەی سەرنجی ریبواران و گەشتیاران. چونکە ئەو شوێنەی کە کارەکەی تێدا ئەنجامدرا دەکەوێتە بەردەم گەورەترین مۆزەخانەی هونەری شاری لەندەنەوە کە ئەویش “ناشناڵ گەلەری” ە . بینەرانێکی بێشومار پاش ئەوەی کە لە مۆزەخانەکە دەهاتنە دەرەوە و لە بەرزیەوە  رووبەرووی ئەم تابلۆ گەورەیە دەبوونەوە پاش دەربرینی هاوسۆزی و سەرسامی خۆیان بۆ کێشەکە دەستیان کرد بە وێنەگرتن و ستایشی جەماوەر و چالاکیەکە.

هەمان رۆژ چالاکی دووەم لە پەرلەمانی بەریتانیا بەمەبەستی پشتیوانی لە خەلکی کۆبانی ودژ بەداعش بەردەوام بوو راپۆرتی ئەو چالاکیە لەزووترین کاتدا بەڕای گشتی دەگەیەنیین.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٣٠-١٠-٢٠١٤

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *