٢٤ پەنابەری کورد ئامادەکراون دیپۆرت بکرێنەوە …… به‌ریتانیا-گرتووخانه‌ پەنابەریەکان٣٠-٤-٢٠١٤:

هادی لەگرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر مۆرتن هۆڵه‌وه‌  فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئاگادارکردەوە کە” لەدوای تەواو بوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراق وکوردستان، بریارە بە زۆر ملی دیۆرتی بەغداوهەولێرمان بکەنەوە لە رێگایی هیڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی”

هادی ئەو ەشی ووت”ژمارەمان ٢٤ پەنابەرە کە( ٥)لەو پەنابەرانە کوردی ئێرانن، یەکێکمان تیکتی پێدراوە بۆ ٩ مانگ دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە”

ئیبراهیم یەکێکی ترە لەو پەنابەرانە لە زیندانەوە ووتی”ناردنەوەی ئێمە بەپی رێکەوتنامەیەکی نێوان حکومەتی عێراق وهەرێم بەرێوەدەچێت”

هەر ئەو ٢٤ پەنابەرە پیشترنامەیەکیان بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان کردبوو داوایانکردبوو

‌”داوا له‌ ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان و عیراق ده‌که‌ین له‌ رێگای میدیا ئه‌هلیەکان وفیدراسیۆنی په‌نابه‌رانه‌وه‌ که‌:حکومه‌تی عێراق وهه‌رێم ئه‌ورێکه‌وتنانه‌ هه‌ڵبوه‌شیننه‌وه‌ که‌ به‌ ژیانی په‌نابه‌ران ئیمزایانکردوه‌، هیچ ئاسانکاریه‌ک نه‌که‌ن بۆ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران”

سەبارەت بە هاوکاری ئەو پەنابەرانە  فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپینیکی راگەیاندوە لە ئاستی رێکخراوە پەنابەری وئینسانی ویەکیتی کرێکاریکاندا داوادەکات”نامەی ناڕەزایەتی ئاراستەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بکەن بۆ  راگرتنی دیپۆرتی ئەو پەنابەرانەوە ئازادکردنیان لە گرتووخانە دەستبەسەرەکاندا”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *