3 بژی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان و پیاوان بەبۆنەی ٨مارسەوە ئاهەنگێک رێکدەخرێت لەندەن بەبۆنەی تێپەڕبونی ١٠٤ ساڵ بەسەر بەرەسمی ناسینی ٨ ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنان، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ رێکخراوی به‌ریتانیا ئێواره‌یه‌کی شاد بۆ٨ مارس رۆژی جیهانی ژنان و پێداگری له‌سه‌رخواستی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نی ژنان و پێاوان، کهڕازاوه به ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا رێکیده‌خات. بانگەوازی سەرجەم ژنان‌و پیاوانی یەکسانیخوازو ئازادیخواز دەکەین بۆ بەشداریکردن لەو بۆنەیەدا. خواردن‌و خواردنەوە بەنرخێکی گونجاو دەفرۆشرێ بلیتی هاتنەژورەوە 5 پاوەند بۆ گەورە بۆمنالان لەخوار 16 ساڵەوە بەخۆراییە کات: 7/3/2015 – 7 ی ئێوارە تا 11ی شەو شوێن: هۆڵی Ringcross Community Centre 60 Lough RoadLondon,N7 8RH نزیک ئیستگای شەمەندەفەری Caledonian Road Station پاسەکانی ٩١، ١٧ و ٢٥٩ بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه: 07476204121