فیدراسیۆن ئاماری سەرەتایی( دە ) مانگی ڕابردووی  پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بڵاودەکاتەوە

بەپێی ئەو ئامارانەی بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا دەربارەی پەنابەران دەیخاتە ڕوو
لەماوەی دە مانگی ڕابردوودا ( ٩٦،٥٩٠ ) نەوەت و شەش هەزارو پێنچ سەدوو نەوەت پەنابەر لە سنورە دەریایی و ووشکانیەکانی تورکیا دەستگیرکراون کە بەنیازبوون بەرەو ئەوروپا بڕۆن،کە لەو ژمارەیە ( ٢،٢٧١ ) دوو هەزارو دووسەدوو حەفتاویەك پەنابەریان پەنابەرانی کوردستان و عێراقین.
وە لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا لە دەریایی ئیجەدا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ( ١٦،٨٦٩ ) شانزە هەزارو هەشت سەدوو شەست و نۆ پەنابەریش ڕزگارکراون کە زۆرینەیان دوای گەیشتینیان بە سنورە دەریاییەکان و دوورگەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابوونەوە کە لەکاتی گەڕانەوەیاندا تووشی دەیان هیرو گرفت وڕووداوی نەخوازراو بوونەتەوە لەوانە( تەقین و وەرگەڕان و لەکارکەوتنی  بەلەمە چوپەکانیان …وە زۆرترین کاتی گەشتکردنی پەنابەرەکان لە دە مانگی رابردووی ئەمسالدا لە مانگەکانی (ینایر ، فیبرایەر ، مارس )دابووە وە زۆرترین ئەو شارو ناوچە سنوریانەشی لیوەی کۆچیان لیوەکردووە بریتین لەئەزمیر:ناوچەکانی/ تشیشمی ، دیکیلی،مۆغەڵا:ناوچەکانی/ مەرمەریس ، داتکا ، فەتحیە،ئایدن:ناوچەکانی/ کوساداسێ ، دیدیم،بالیکسیر:،ناوچەکانی/ ئایڤالیك…

هەر لەماوەی دە مانگی ڕابردوودا لە سنوری دەوڵەتی تورکیادا ( ١٢٢ ) سەدوو بیست و دوو پەنابەر گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لە سنورە دەریاییەکانی نیوان تورکیاو یۆنان بووە لە دەریایی ئیجەدا.
هەرچەندە هیچ زانیاریەك نەدراوە کە ئاماژە بە ناسنامەی ئەو پەنابەرانە بدات کە ژیانیان لەدەستداوە  بەڵام بەپێی ئەو پەیوەندیانەی لەلایەن پەنابەران وکەسوکاریانەوە بە فیدراسیۆن دراوە وە  بەپێ چاودێری وردی  ئێمە  زۆرینەی ئەو پەنابەرانەی لەم دەمانگەدا ژیانیان لەدەستداوە بەتایبەتی لەدەریایی ئیجە دا بریتین لە پەنابەرانی ( کوردزمانی سوریا وعێراق و ئێران  وە پەنابەری ئیرانی و ئەفغانستان لەگەڵ چەند پەنابەرانی وولاتانی عەرەبی و ئەفریقی بوون.

سەبارەت بەدەستگیرکردنی (قاچاخچی ) لە ماوەی دە مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا( ٣،١٨٧ ) سێ هەزارو سەدوو هەشتاو حەوت قاچاخچیش لە تورکیا دەستگیرکراون بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە پەنابەران رەوانەی دادگاکانی تورکیا کراون و زۆرینەشیان سزادراون کە کەمترین سزایان ( ٩) نۆ ساڵ زیندانیکردن و ( ٢٣،٠٠٠ ) بیست و سێ هەزار لیرە غرامە کردنە
سەبارەت بە داواکردنی مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتیش لە تورکیا تا ئێستا هاوولاتیانی کورستان و عێراق لە ڕیزبەندی دووەمن بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتی تایبەت بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران کە لەساڵانی ڕابردوودا بۆ چەندین ساڵ لەسەریەك هاوولاتیانی کوردستان و عێراق لە ریزبەندی یەکەمدابوون

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *