فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران  له‌ کۆنفرانسی (گەنج لەدوڕیانی کۆچ و مانەوەدا)بەشدار بوو

لەرۆژی  ٣٠-٧-٢٠١٥ کاتژمیر ٤ ی دوا نیوەرۆ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی  بانگهێشت کرا بۆ بەشدار بوون لە کۆنفرانسێک لەشاری سلێمانی لە ژێر ناونیشانی (گەنج لەدوڕیانی کۆچ و مانەوەدا)له‌ هۆڵی ئوتێل په‌رێژ  که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی فیوچه‌ر کۆنفرانسه‌که‌ ڕێکخرابوو،

كۆنفرانسه‌که‌ سه‌باره‌ به‌ پرسی كۆچی به‌ لێشاوی گه‌نجان و لاوانی باشوری کوردستان بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شێك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی سلێمانی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیران و گه‌نجان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن.

له‌م کۆنفرانسەدا لە لایەن ئاری جلال سه‌رپه‌رشتیار لقی کوردستان کورته‌یه‌ک باسی له‌ هۆکاره‌کانی کۆچکردنی گه‌نجان و لاوانی کوردستان کرد ووتی”- دیارده‌ی کۆچی به‌ لێشاوی گه‌نجان و لاوان هۆکاری واقعی خۆی هه‌یه‌ وەک بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ناسه‌قامگیری وبیمافی و هەلاواردن که‌ ئێستا به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا بەدور لە ئیرادەی خۆیان داسه‌پێنراوه‌،بە تایبەت دوای دەستپێكردنی شەڕی داعش لە ناوەراستی ساڵی رابردو بوە هۆی نا ئارامی و ناسەقامگیری وناروونی ئایندەی سیاسی لە عێراقدا،لە هەرێمی کوردستانیشدا کەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و کەمی موچە بێکاری گەنجان و دانەمەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و سیاسەتی لاوازی حکومەتی بنکەفراوانو سه‌رچاوه‌که‌شی ناکارایی دەسەڵاتدارانی کوردن و نزیکەی چارەکە سەدەیەکە لەسەر کورسی دەسەڵاتە نەیانتوانیوە خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتیان دابین بکات، هەموو ئەمانەش پاڵنەرن بۆ گەشتن بەبڕیاری جێهێشتنی وڵات لەلایەن گەنجانەوە”

هه‌روه‌ها ئەوەشی وت” کۆچکردنه‌ی گه‌نجان و لاوانی کوردستان له‌ ئێستادا (نائاساییه‌) 

کۆچکردنی نائاسایی: ئەو جۆرە کۆچکردنەیە، کە هاوڵاتیان به‌دور له‌ خواستی خۆیان  ناچار دەکرێن بەهۆکاری ڕامیاری و ئابوری و جەنگەو و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە کۆچ بکەنو کۆچی پڕ له‌مه‌ترسی نائاسایی هه‌ڵبژێرن، دەسەڵاتدارانی کوردستان ڕۆڵی سەرەکی لەم جۆرە کۆچکردنەدا دەبینن”

له‌به‌شێکی دیکه‌ی ووته‌کانی ووتی” ئێمە لە فیدراسیۆنی پەنابەران بڕوامان وایە  کۆتایهینان بە دیاردەی پەنابەری لە کوردستاندا بەندە بە ده‌رهێنانی له‌م گیژاوه‌ سیاسیەی ئێستا  و هاتنە سەرکاری دەولەتێکی عیلمانی کە مافی هاولاتیبوون بۆ خەڵکی کوردستان بەڕەسمی بناسێنیت ،کوردستانێک کە خەڵکەکەی خۆیان بڕیار لەسەر چارەنوس سیاسی وئایندەی خۆیان بدەن ، داهاتی خەڵکی کوردستان خەرجی خۆشگوزەرانی وئاسودەی کۆمەلگا بکریت وماف و سەرجەم ئازادیەکان لەفراوانترین ئاستدا جێگیر بکرێت. ئه‌مه‌ بکرێت  به‌ریگای گه‌یشتن به‌ ژیانێکی ئازادو خۆشگوزه‌ران”

ئاری جەلال لە کۆتای ووته‌کانی داوای لە ئاماده‌بووانی کۆنفرانسەکه‌ کرد که‌ پشتییوانی  لەم داواکاریانه‌بکەن؛.

  1. کۆچو سەفەری هاولاتیانی کوردستان بۆ دەرەوە قانوونی بکەنەوە وهاولاتیانی کوردستان مافی خۆیانە سەفەر بکەن وئەرکی حکومەتە ئاسانکاری سەفەرو هاتووچوو لەگەل وولاتانی دەرەوە بۆ هاولاتیانی کوردستان دەستبەر بکەن.ئازادی بێ مه‌رج و به‌ندی هه‌ڵبژاردنی شۆێنی ژیان ، ئازادی سه‌فه‌رو جێگۆرکێ بۆ هه‌موو هاوولاتیه‌کی ته‌مه‌ن 16 سال به‌ژن و پیاوه‌وه‌ به‌ڕه‌سمی بناسرێت. قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ر جۆره‌ کۆنترۆڵکردنیکی هاتوچۆ له‌ناوخۆی وولات و لابردنی کۆتوبه‌ند له‌به‌رده‌م چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان وده‌رهێنانی پاسپۆرتی هاتوچۆدا.

  2. دەستوریک لە کوردستاندا دابنرێک کە سکولار بێت تەواوی مافو ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان دەستبەر بکات

  3. کار یان بیمەی بیکاری بۆ گەنجان  دابین بکەرێت.

  4. سەنتەری راهینان و پسپۆری وشارەزای لەبواری جۆراجۆری کاردا دابینبکرێت هەروەها یاریگاوشۆێنی وەرزش و سەرگەرمی   خۆرای بخریتە ئیختیاری گەنجانەوە تا بتوانن فرسەتەکانی ژیانیان بەدەستبهینن.

  5. حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری ویارمەتدەربێت لە دەست راگەیشتی گەنجانی کوردستان بە زانکۆکانی جیهان بۆ خۆێندن وفیربوون وراهێنانی پیشەی وخەرجی ژیانیان وکۆرسەکانیان لە ئەستۆ بگرێت. 

  6. پەرلەمانی کوردستان وحکومەتی هەرێمی کوردستان وەلام بە (پرۆژە بریاری فیدارسیۆنی پەنابەرانەوە)  بداتەوە     کە پەیوەندی بە کیشەی زیاتر لە ٦هەزار  پەنابەرە دیپۆرتکراوە وەهەروەها سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە بۆ کیشەکانی پەنابەران لەهاندەران.

دوای 2 کاتژمێر له‌ گفتوگۆکردن له‌نێوان ئاماده‌بوان و ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان پڕیار درا سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی باسکراون پێشکه‌شی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی په‌ڕله‌مانی کوردستان بکرێت.

لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

١-٨-٢٠١٥

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *