ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرپرسە لە سەلامەتی ژیان وگۆێزانەوەی پەنابەران.. بەخۆپیشانی ناڕەزایەتی ئێمەوە پەیوەستبن!

 

رۆژی یەک شەمە-١٣-٩

کاتژمێر:١١ بەیانی

شۆێن:بەردەم ئوفیسی یوئین لە کەمپی پەنابەرانی سوری لە باریکە

ئەرکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکانە بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کە له‌و وولاتانه‌ی‌ ئیستا هاوڵاتیانیان  له‌گه‌ل جه‌نگ و کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌و ڕون، دەست بەجێ  به‌هانای پەنابەرانەوە بچن و ژیانی شیاو گونجاو بۆ پەنابەران دابینبکات و حکومەتەکانی ئەوروپا ناچار بکات بە کردنەوەی سنورەکان وەرگرتنی پەنابەران و پاراستنیان تا ناچار نەکرێن کەشتی مەرگ و رێگای ترسناک بگرنە بەر.

ئێمە خۆمان بە بەشیک لەوجولانەوە نارەزایەتیانە دەزانیین کە ئیستا لەسەرجەم ولاتانی ئەوروپا هاتۆتە مەیدان بۆ داکۆکی لەمافەکانی پەنابەران  داواکارێن:

١-ئەرکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە  ئەو کەسانەی لەچنگ جەنگ و نائارامی وپشیوی کۆمەلایەتی هەلهاتوون ژیانێکی شایستە بە ئینسانیان بۆ دابین بکات، وولاتانی ئەوروپا وئەمریکاو ئوسترالیا ناچاربکات بەگۆێزانەوەیان بۆ ولاتی سیهەم.

٢-رێکخراوی نەتەوەیەگرتوەکان بەفەوری داوا بکات لەو  ولاتانە کە سنورەکانیان داخستوە بەرووی پەنابنەران سنورەکان بکەنەوە تا پەنابەران ناچار نەکرین رێگای مەرگ هەلبژیرن، لەشۆێنی شیاو نیشتەجیان بکات وتەواوی پیداویستیەکانیان دابین بکات لەمەترسی نەژاد پەرستانە بیان پارێزێن.

..

 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونی ئاری جەلال بە ژمارەی(٠٧٧٠٧٥٢٤٣٤٣) وە ژمارەی ئامانج عبدولا بە ژمارەی(٠٧٧٠٢٢٠٤٨٤٤)

لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردی رۆژئاوا

سەنتەری بەرگری لەمافەکانی منالانی کوردستان

 

 

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *