٣٨ پەنابەری کورد لە زیندانەوە نامەیەك ئاڕاستەی پەرلەمانی بەریتانیا دەکەن

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

٣٨ پەنابەری کورد لە زیندانەوە نامەیەك ئاڕاستەی پەرلەمانی بەریتانیا دەکەن

بەریتانیا –لەندەن-گرتووخانە برۆك هاوس-٢٩/١٠/٢٠٢٠:

لەنامەیەکدا کە بەڕێگای فاکس لە گرتووخانەی دەستەبەسەری پەنابەران لەبرۆك هاوسەوە ئاڕاستەی پەرلەمانتارەکانی بەریتانیاو رێکخراوی مافی مرۆڤ کراوە هاتووە”ئێمە ٣٨ پەنابەری کوردی عێراقی  لەگرتووخانەی دەستبەسەری کۆڵن برۆك لە لەندەن  ڕاگیراوین  ئەم نامەیەیان ئاڕاستە دەکەین..، ئێمە تاوانبارنین ،ئێمە ئینسانیین هەڵهاتووی دەستی وڵاتێکی گەندەڵ ونائەمنین،داوای مافی پەنابەریمانکردوە لەولاتەکانی ئەوروپا بەلام بەداخەوە مافی پەنابەریمان ڕەتکراوەتەوەوفشاریان بۆ  هێناوین جێ بهێڵین و  بە ناچاری ڕوومان لەبەریتانیاکردوە وداوای مافی پەنابەریمانکردوە..”

هەروەها دەڵێن”وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕێگامان پێنادا داوای مافی پەنابەری بکەین وبەشێوەیەکی نایاسای ئێمەی زیندانیکردوە وڕێگەمان پێنادات بەشیوەیەکی یاسایی بەرگری لەمافەکانی خۆمان بکەین، لە کاتێکدا دادگای بەریتانیا هەفتەی رابردوو نەخشەی وڵاتەکەیانی بۆناردنەوەی پەنابەران بە نایاسای لەقەڵمدا،ڤایرۆسی کۆرۆناش لە پەرەسەندندایەوە ئێمەیان بەشیوەی بەکۆمەڵ زیندانی کردوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی  سەلامەتی تەندروستی..”

داوا دەکەن”ئازادبکرێن لەم گرتووخانەیەوە ودەرفەتی ئەوامان پی بدرێت بەشیوەیەکی یاسای بەرگری لەداوای مافی پەنابەرێمان بکەین لەبەریتانیا”

هەروەها داوا دەکەن نامەکەیان لەڕێگای فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقیەوە بەدەستی لایەنە پەرلەمانتارەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ  بگات.

دەقی نامەکە هاوپێچە بە ئیمزای ٣٨پەنابەری کورد لە زیندانەوە

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *