سکرتێری فیدراسیۆن سەبارەت بەچارەنووسی ٥٧ پەنابەر نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆك کۆماری میسر کرد

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

سکرتێری فیدراسیۆن سەبارەت بەچارەنووسی ٥٧ پەنابەر نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆك کۆماری میسر کرد

لە نامەیەکدا کە وێنەی نێراوە بۆ ناوەندی هەواڵگی فیدراسیۆن”دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن  داوا لەسەرۆك کۆماری میسر دەکات وەك پەنابەر مامەڵە بەو ٥٧ پەنابەر بکرێت  کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی میسرەوە  ڕۆژی هەینی ٢٣ ئۆکتۆبەر لە مەترسی خنکان ڕزگارکران..”

هەر لەنامەکەدا هاتووە”کەسوکاری ئەو پەنابەران نیگەرانن و لەدۆخێکی خراپدان سەبارەت بەچارەنووسی ئەو پەنابەرانەوداوا دەکرێت: دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن تا لەگەل کەسوکاریان پەیوەندی بگرن وئەمنیتو سەلامەتی تەندروستیان بپارێزن..”

ئاگادارکراوینەتەوە کە نامەکەی سکرتێری فیدراسیۆن گەیشتوە بە”پەیجی تایبەتی سەرۆك کۆمار،حکومەتی میسری،وەزارەتی کاروکۆچبەرانی میسری، بالۆێزخانەی وکۆنسلگەری میسر،لە بەغدا ،هەولیر،لەندەن،پاریس،واشنتن وبەرلین..هەروەها رێکخراوی لیبوردنی نیو دەوڵەتی وخاچی سوری نیو دەوڵەتیش لە چارەنووسی ئەو پەنابەرانە ئاگادارکراونەتەوە..”

بەپێ ئەو زانیاریانەی لە کەسوکاری ئەوپەنابەرانەوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن گەیشتوە”رۆژی یەك ١٨ ئۆکتۆبەر لەتورکیاوە یەختەکەیان بەریدەکەوێت بەرو ئیتالیا وپاشان رۆژی ٥ شەمە ئێوارەکەی برای خیزانەکەم تەلەفونی بۆکردم پێ ووتم:پەکمان کەوتووەوماتۆری یەختەکەمان سوتاوەوشەپۆل هەراسانی کردوین وچادرەکەمان دڕاوە وە خەریکە دەخنکین..،پاشان منیش تەلەفونمکرد بۆ پۆلیسی ئیشکگری دەریاوانی یۆنان وئیتالیا بەلام بەداخەوە وەڵامیان نەدامەوە..”

هەروەها کەسوکاری ئەو پەنابەرە ووتیشی”برای خیزانەکەم تەلەفونی بۆ کردمەوە ووتی :چیت کرد بۆمان؟ منیش ووتم جواب نادەنەوە..پاشان بەپێ ئەوزانیارییانەی پێمان گەیشتووە باخیرەیەکی میسری بارهەڵگری نەوت نزیكبۆتەوە لیان وەزانیویەتی لێان قەوماوە ئیتربەجێنەهێشتوون تا پۆلیشی ئیشکگری دەریاوانی میسر گەیشتوون بەهانایانەوەوبردویانن بۆ میسر،لەوکاتەوە تا ئێستاهەواڵمان لیان نیە…”

بەپێ ئەو زانیاریانە لەکەسوکاری ژمارەیەك لەو پەنابەرانەوە پێمان گەیشتوە ژمارەی پەنابەرەکان ٥٧ کەس بوون ٢٣ پەنابەری ئیرانی،٣١ پەنابەری کوردی عێراقی و٢هاولاتی تورکی ویەك هاوڵاتی میسری بوون.

هه‌واڵی زیاتری  په‌نابه‌ران له‌ ماڵپه‌ری فیدراسیۆن بخۆێنه‌وه‌:.

www.federastionifir.com

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *