کەمپێکی تری پەنابەران لە یۆنان ڕووبەڕووی ڕووداوی سوتان  بویەوە

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
کەمپێکی تری پەنابەران لە یۆنان ڕووبەڕووی ڕووداوی سوتان بویەوە


هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
بەرەبەیانی ڕێکەوتی ٢/١١/٢٠٢٠ کەمپی پێشوازیکردنی پەنابەران لە دوورگەی ساموس ئاگری تێبەردراو سوتێنرا
بەپێی لێدوانی پۆلیسی ناوچەکە هەر لەسەرەتایی ئاگرەکە کەمپەکەیان لە پەنابەران چۆڵ کردووەو خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە ( ١٥ ) خێمەی پەنابەرانیش بەتەواوەتی سوتاون
هەتاوەکو ئێستاش هۆکاری ئاگرەکە نادیارەو
پۆلیسیش بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوی ئاگرەکە لێکۆڵینەوەی دەست پێکردووە
شایەنی باسە کەمپەکە ( ٤٢٠٠ ) پەنابەری تێدادەژی