تونس بۆتە دەروازەیەکی نوێ پەڕینەوەی پەنابەران بۆ ئەوروپا هیوا خدر:

تونس بۆتە دەروازەیەکی نوێ پەڕینەوەی پەنابەران بۆ ئەوروپا
هیوا خدر:
لە چەند کاتێکی جیاوازدا ڕێکەوتی ١/١١/٢٠٢٠  ( ٦٠٠ ) پەنابەر بە ( ١٣ ) بەلەمەوە لە تونسەوە گەیشتنە دوورگەی ( لا مبیدواز ) ی ئیتاڵیا
ئەمە لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا لە گفتوگۆدابووە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تونس بە مەبەستی ڕێگری کردن لە پەڕینەوەی پەنابەران لەو سنورەوە. لەماوەی ڕابردووشدا ئیتاڵیا چەندین وەفدی بۆ تونس ناردووە بۆ ئەو مەبەستە.

ئیتاڵیاش ڕایگەیاند هەرپەنابەرێکی تونسی بگاتە ئیتاڵیا ڕاستەوخۆ دیپۆرتیان دەکەنەوە بەبەهانەی ئەوەی تونس ووڵاتێکی ئارامە

لەسەرەتایی ساڵەوە هەشت هەزار پەنابەری تونسی گەیشتونەتە ئیتاڵیا
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکا ن بۆ کاروبار پەنابەران لەماوەی هەشت مانگی ڕابردووی ئەم ساڵدا ( ٨٠٠٠ ) هەشت هەزار پەنابەری تونسی لەڕێگای دەریایی سپی ناوەڕاستەوە گەیشتونەتە ئیتاڵیا ئەم ژمارەیەش ( ٦ ) شەش جار زیاترە لە ئاست ساڵی پاردا لەهەمان کات و ڕێکەوتدا
ئاماژەیان بەوەشدا کە ڕێژەکە بەردەوام لەزیادبووندایە لە کەنار دەریایی تونس بەتایبەتی لەناوچەی ( جەرجیس ) هەرشەوێک دوو بەلەمی پەنابەران لێوەی دەپەڕنەوە

هەروەها ئەو پەنابەرانەی لەمانگەکانی ( ینایرو ، یولیو )ئەمساڵدا گەیشتونەتە دوورگەی (  لامبیدواز ) گەیشتۆتە ( ١٠،٤٢٨ ) دەهەزارو چوارسەدوو بیست و هەشت  پەنابەر کە ساڵی پار لە هەمان کات و ڕێکەوتدا تەنها ( ٣٤٢٨ ) سێ هەزارو چوارسەدوو بیست و هەشت پەنابەر گەیشتوبوونە هەمان دوورگە
هەروەها بە کۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی لەسەرەتای ئەم ساڵەوە گەیشتونەتە ئیتاڵیا لەڕێگای دەریایەوە نزیکی ( ٢٠،٠٠٠ ) هەزار پەنابەرن
بۆ ئەم مەبەستەش شارەزایان هۆشداریاندا کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی پەنابەران لەم ساڵدا بەوشێوەیە سەرەتایی لێشاوێکی تری پەنابەران کە دەرئەنجامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا  بۆتە بەداڕوخانی ئابووری لە زۆربەی ووڵاتان

About ifir web

Check Also

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *