ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا
هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ لە دەریایی سپی ناوەڕاست لە نزیک کەناری ( هوما ) سەر بە ووڵاتی لیبیا بەلەمێکی پەنابەران ژێرئاوکەوت نزیکی ( ٧٠ ) پەنابەر ژیانیان لەدەستدا ( ٤٧ ) پەنابەریش ڕزگارکران وە تا ئێستاش تەنها تەرمی ( ٣١ ) پەنابەر دۆزراونەتەوە گەڕان وپشکنینیش بەردەوامە.
هەرلەدەریایی سپی ناوەڕاست
کەشتی ( open arms ) کە تاکە کەشتیە لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا کە سەر بەڕێکخراوە ناحکومیەکانە بەردەوام لەهەوڵی ڕزگارکردنی پەنابەراندایە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ( ٢٠٠ ) دووسەد پەنابەری ڕزگارکردووەو تەرمی ( ١٩ ) پەنابەریشی لەدەریا دەرهێناوە
وە لەسەرەتایی ئەمساڵەوە نزیکی ( ٩٠٠ ) نۆسەد پەنابەر لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا  بۆ گەیشتن بە ئەوروپا ژیانیان لەدەستداوە
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR لەسەرەتایی ساڵەوە زیاتر لە ( ١١،٠٠٠ ) یانزە هەزار پەنابەر دوای ڕزگارکردن یان دەستگیرکردنیان لە دەریایی سپی ناوەڕاست دیپۆرتی لیبیا کراونەتەوە وە هەردوو ڕێکخراو ڕایانگەیاند نابێت ووڵاتی لیبیا بە ووڵاتێکی ئارام دابندرێت وە ئەو پەنابەرانەی دیپۆرتی لیبیا دەکرێنەوە ڕووبەڕووی مەترسی   دەبنەوە.

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *