خۆپیشاندەران ڕێگای نێوان بەریتانیا بە ئەوروپایان داخست

کارن جۆنسن هەڵسوراوی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دۆێنی هەینی ١٦ئۆکتۆبەر زیاتر لە  ٥٠٠ خۆپیشاندەرو هەڵسوراوی مەیدانی داکۆیکار لەمافەکانی پەنابەران رێگای شەمەندەفەری نیوان بەریتانیا بەئەوروپایان داخست.”

ئەوەشی ووت” خۆپیشاندەران حکومەتی بەریتانیاو ئەوروپا بەرپرسکرد لە مەرگی بەکۆمەلی پەنابەران وە چەندین دروشمی جوراوجۆریان بەرزکردەوە لەوانە : سنورەکانتان کوشندەیە،هیج کەس نایاسای نیە، سنورەکان بەرووی پەنابەراندا بکەنەوە، نا بۆ نیشتیمان نا بۆ سنوری دەستکرد ودیپۆرتی پەنابەران ڕاگرن..  وداوایانکرد سنوروبەربەستەکان لەبەردەم سەلامەتی پەنابەران وقوربانیانیانی چەنگو هەژاران هەڵگرن”

کارن ئەوەشی ووت”خۆپیشاندەران بەکۆمەڵ و رەنگڕیژی سور کە هێمایەک بوو بۆ خۆینومەرگی پەنابەران نمایشیان پیشکەشکرد وە تا بەیانی هێڵی شەمەندەفەری نێوان بەریتانیاو ئەوروپایان ڕاگرت”

 هەروەها ” داواکاری داخستنی گرتووخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیاو راگرتنی سیاسەت دیپۆرتی پەنابەرانیان بەرووی حکومەتی بەریتانیا بەرز کردەوە”
IMG_2979 IMG_3018

بەپی راگەیاندنی رێکخەرانی خۆپیشاندەران کە لەنیو  خۆپیشاندەران بلاو کارویەوە تەنها لە سالی ٢٠١٥دا نزیک بە نیو ملیون لەرێگای دەریاوە گەیشتوونەتە ئەوروپا وژمارەی وون بوان  وقوربانیانی دەریایی تا ئیستا نزیک بە ٦٠٠٠ پەنابەرە.

هەروەها بەپی هەمان سەرچاوە تائیستا لەماوەی رابردودا ١٥ پەنابەر لە تونیلی نیوان فەرەنساو بەریتانیا گیانیان لەدەست داوە یەکێک لەو پەنابەران دۆینی گەنجێکی ئەفغانیە.

تائیستا ولاتانی ئەوروپا دوای ئەوفشارانەی هاتۆتە سەریان تەنها بریاریانداوە ١٢٠هەزار پەنابەر قبول بکەن لە کاتیکدا ٣٨٠هەزاری تر لە پەنابەران پیویستیان بەقبولکردنو ژیان دامەزراندەنە وچارەنوسیان نادیارە.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *