ڕێگایان پێ بدەن بێن”پەنابەران بەخێربین”

دۆڤەر-١٨-١٠-٢٠١٥:

پەنابەران بەخێربین” داخوازی رێپێوانی دەیان خۆپیشاندەرو وهەڵسوراوی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران و کۆچکردوان وژمارەیەک لە یەکیتیی کریکاریی بەریتانیا بوو لە شاری دۆڤەر.

ڕیپیوان دۆینی ١٧ئۆکتۆبەر لە ساحەی سەرەکی بازاری شاری دۆڤەرەوە دەستی پێکرد بە مەبەستی پشتیوانی لەپەنابەران کە پەیامێکی ناڕەزایەتی لەگەل خۆی هەڵگرتبوو بۆ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دیڤید کامیرون خواستی” سنورەکان بەڕووی پەنابەراندا بکاتەوە”بەرز راگرتبوو..

دروشمی خۆپیشاندەران”ڕێگایان پی بدەن بێن””هیچ ئینسانێک نایاسایی نیە””لێرە دەجەنگێن” “راسیزم نامۆیە بە بڕواکانی خەڵکی دۆڤەر” “پێویستە سنورەکانی دۆڤەرو ولاتانی تری ئەوروپا بەڕووی پەنابەراندا بکرێتەوە تا ناچار نەبن ریسک بەژیانی خۆیانەوە بکەن” ئەم خۆپیشاندانە لەدرێژی کەمپەینی بەرگریە بۆ مافەکانی پەنابەران بەرێوە چوو .

شایەنی باسە ژمارەیەک لە ئەندامانی حزبی لیبەر پارتی وحزبی سەوز لەو رێپێوانەدا بەشداریانکرد وئەم خۆپیشاندانە لەلایەن(

The National Campaign Against Fees and Cuts) ڕێکخرا.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *