دیپۆرتی پەنابەرێک بۆ بەغدا 

علی کەریم ئەو پەنابەرە عێراقییەی بڕیار بوو ڕۆژی هەینی ٢٣ ئۆکتۆبەر دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەسکرتاریتی فیدراسیۆن ڕایگەیاند “ڕۆژی پینج شەمە دوای ئەوە پاریزەرەکەم کۆمەلێک بەڵگەی تازە سەبارەت بەکیشەکەم  وەنامەی پشتیوانی بۆ کەیسەکەم لەلایەن فیدراسیۆنەوە پیشکەشکرد لە دادگا، بریاری ناردنەوەکەم ڕاگیرا وهەمان ڕۆژ کاتژمیر ٥بەکاتی لەندەن لەگرتووخانەی دەستبەسەر ئازادکرام”

علی ئەوەشی ووت”بەناوی خۆم وکەسوکارەمەوە زۆر سپاسی هەوڵەکانی فیدراسیۆن دەکەم بۆ رزگارکردنی ژیانم لەمەرگ ئەگەر دپپۆرتی بەغدا بکرامایەوە بەدڵنیایەوە هیزە میلیشیاکان کۆتاییان دەهێنا  بە ژیانم .هەربۆیە دەڵیم  فیدراسیۆن بۆ هەموان پیویستە”

لەبەیانێکی ڕۆژنامەگەریدا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە بڵا بۆتەوە فیدراسیۆن داوا لە رێکخراوە پەنابەری وئینسانی یەکیتی کریکاریەکان دەکات کە”نامە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بکەن بۆ ئازادکردنی علی کەریم وسەرجەم پەنابەران لەگرتوخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیا وڕاگرتنی سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق” 

هاوکات لەنامەیەکی دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن بۆ تریزە مەی وەزیری ناوخۆ داوادەکات”ئەگەر علی دیپۆرتی عیراق بکرێتەوە ڕووبەرووی مەرگ دەبێتەوە هەربۆیە داواتان لیدەکەین بە بڕیاری ناردنەوەی بەزۆری علی دا بچنەوە وئازادی بکەن لەگرتووخانەی دەستبەسەرو وبەچاوێکی ئینسانیانە لە کێشەکەی بڕوانن”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *