2
ئەوشەپۆلە ئینساکۆژییەی ئیسلامیەکان، لە دریژهی کردهوەی توندو تیژ وکوشتاری کۆێرانە وهەوسارپچراوی دڕندانهی داعش و لەگەڵیدا سەرجەم بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسی یە بە میانڕەو و تیرۆریستیەوە، لە پێناو پچڕێنی بەشە دەسەڵاتی خۆیان لەئاستی جیهان و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا، وەک بزووتنەوەیەکی فاشیستی ، چواردەوری خۆی بۆمبباران دەکات. ئیسلامی سیاسی و داعشەکەیان ،تەنها تیرۆرو تۆقاندن و سەرىڕین دەزانێت، دژ بە خەڵكی مەدەنی، مندال، لاوو پیر و ئینسانە بێ چەکەکان … ئامانجی ئیسلامی سیاسی فەنای ئینسانێکە کە له گەڵیدا نی یە ، ئەمە فەلسەفەی بون و مانەوەیەتی.
دۆێنی هەینی ١٣ نۆڤمبەر، رۆژێکیتری خۆێناوی سامناک کرایە بەشی دانیشتوانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا وهێمنی وئاسودەیی خەڵکی بێ تاوان لەگەڵ دۆژمنایەتی کۆێرانەی ڕەوتی کۆنەپەرستانەی ڕەشی ئیسلامی داعشدا بەرەو روو کرایەوە، ٨ كەسی بۆمبرێژکراو وچەکدار لە شەش ناوچهی پاریسدا ، شەقام وریستورانت و باڕ ویاریگا وکۆنسێرتیان کردە ئامانجی کردهوە تیرۆریستیەکانیان، بەپی ڕاپۆرتەکانی تائیستای پۆلیسی فەرەنسا، بەو هۆیەوە ١٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوهو نزیک بە ٣٥٢ کەس بریندارن و٩٩ یان برینەکانیان مەترسیدارە.