گەیشتنی یەکەم کاروانی پەنابەرانی سوری بۆ کەنەدا

کەنەدا-١٣-١٢-٢٠١٥:

ئاراس ڕەشید ئەندامی فیدراسیۆن لە راپۆرتێکدا کە ئاڕاستەی ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنی کردوە، دەڵێت”لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی کەنەدا کەلە١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ ئەنجامدرا. یەکێک لەپرسەگرنگەکان کەباڵی بەسەر بانگەشەی حیزبەکانداکردبوو، پرسی هەڵومەرجی پەنابەرانی سوریایی بوو، وەچۆن لەلایەن حکومەتی کەنەداوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ،حیزبی لیبڕاڵ بەسەرۆکایەتی جەستن ترودۆ کەبراوەی هەڵبژاردنەکەبوو. بڕیاریدا کەتاوەکوسەری ساڵی ٢٠١٥ ٢٥هەزارپەنابەری سوری بگەیەنەتە کەنەدا”

ئاراس ئەوەشی ووت” بەڵام بەهۆی کێشەی ئیداری وئەمنی، بەتایبەت دوای هێرشەتیرۆریستیەکانی پاریس، ئەم پرسە پێداچوونەوەی بۆکرا. بۆیە بڕیاردرا کەتاوەکو سەری ساڵ تەنیا ١٠هەزار پەنابەربگەنە کەنەدا. وەتاوەکو مانگی ٢ تەواوی ٢٥هەزارئاوارەکە بگەنە کەنەدا”

سەبارەت بە گەیشتنی یەکەمین کاروانی پەنابەران بۆ کەنەدا ووتی”کاتژمێردوای نیوەشەوی ١٠ی دیسەمبەر ٢٠١٥ یەکەم پۆلی پەنابەرانی سوری لەڕێگەی فڕۆکە سەربازیەکانی کەنەداوە، کەژمارەیان ١٦٣پەنابەری سوری بوو، گەیشتنە فڕۆکەخانەی(Pearson International Airport) لەشاری تۆرنتۆ. گەورەلێپرسراوانی کەنەدا وەک(سەرۆک وەزیرانی تازەی کەنەدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی ئۆنتاریۆ،وەزیری ئیمگرەیشن، وەزیری تەندروستی،وەزیری بەرگری،..تاد) لەپێشوازی ئەوپەنابەرانەدا بوون. ئەو ١٦٣پەنابەرە لەلایەن گروپی ٥کەسیەوە سپانسۆرکرابوون، بەسپانسۆری کڵێسەی ئەرمەنیەکان لەوشارەدا. هەروەها هەموو ئەوپەنابەرانە کرستیان بوون.”

ئاراس ئەوەشی ووت” کەنەدا ئەوپەنابەرەسوریانە دەهێنێت کەماوەی پتر لە٣ساڵە لەکەمپەکانی تورکیا ولوبنان وئەردەن جێگیربوون ..وابڕیارە لەماوەی داهاتوودا تەواوی ئەوژمارەیەی کەبڕیاردرابوو بگەنە کەنەدا.”

شایانی باسە نزیکەی ٤.٣ ملیۆن کەس لەسوریا بۆووڵاتانی دەوروبەری سوریا ئاوارە بوون، لەئەنجامی شەڕی نێوان بەشارئەسەد وئۆپۆزسیۆنی سوری وداعش و وڵاتەزلهێزەکانی دنیا.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *