ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا بەو ووڵاتانەی پەنابەر وەردەگرن

ڕێکەوتی :٢٢/١١/٢٠٢٠
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێژەی ( إعادة التوطين ) واتا دووبارە نیشتەجێکردنەوە زۆر دابەزیووە
کە بەپێی تازەترین ئامار لە سەرەتایی ساڵی تازەوە تاوەکو مانگی ( نۆ ) تەنها ( ١٥،٤٢٥ ) پانزە هەزارو چوارسەدوو بیست و پێنچ پەنابەر بەڕێکراون بۆ ووڵاتانی سێیەم

یاریدەدەری کۆمیسیۆنی پەنابەران سەربەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پارێزگاریکردن لەپەنابەران
ڕایگەیاند:ئیمە لەئێستادا مامەڵە لەگەڵ نزمترین ئاستی بەڕێکردنی پەنابەران دەکەین بۆ ووڵاتانی سێیەم کە ئەمەش مایەی بێ هیواییە
داوایکرد ڕێگا تەندروستی و پارێزراوەکان بۆ بەڕێکردنی پەنابەران بۆ ووڵاتانی سێیەم فراوان بکرێت تا زۆرترین ڕێژەی پەنابەران بەڕێبکرێن ئەمەش پەنابەران دەپارێزێت لە گرتنە بەری ڕێگا مەترسیە قاچاخەکان
بۆ ئەم مەبەستەش ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دایە ئەو ووڵاتانەی پەنابەر وەردەگرن هەنگاوی زیاترو خیراتر بگرنە بەر بۆ وەرگرتنی پەنابەران لە ئەم ساڵدا کە بەشێوەیەک بێت کاریگەری نەخاتە سەر ڕێژەی تەرخانکراو بۆ ساڵی داهاتوو ٢٠٢١

هەروەها ڕایگەیاند هەرچەندە چەند ( ٩ ) ووڵات لە مانگەکانی ( ٩،١٠ ) توانیان ( ١٠٢٧ ) پەنابەر لە ووڵاتی لوبنانەوە بەرن کە بەهۆی تەقینەوەکەوە توشی زیان ببون داوا دەکەین هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ وەرگرتنی پەنابەران بەڕێژەیەکی زیاترو رێوشوێنی تەندروستی پیویست

هەر لە ڕاگەیاندنەکەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا
ئاماژەی بەوەدا کە هەرچەندە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە هۆی بەربەست و ڕێگریکردن لەکارەکانمان بەڵام بەڵام دریژەمان بە کارەکانماندا بەڕێکارە تەندروستیەکان هەتاوەکو ئێستا کەیسی زیاتر لە ( ٣١،٠٠٠ ) پەنابەرمان خستۆتە بەردەم ئەو ووڵاتانەی پەنابەر وەردەگرن بەڵام لەو ڕێژەیە تەنها ( ١٥،٤٢٥ ) پەنابەر بەڕیکراون لەو رێژەیەش زۆرترین پەنابەرانی سووری سودمەندبوون کە لە ( ٤١% ) وە پەنابەرانی کۆنغۆ لە ( ١٦% ) دوای ئەوە پەنابەرانی هەریەک لە ( عێراق ، میانمار ، ئەفغانستان ) دێت.

هیوا خدر : ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *