زانیاری بۆ پەنابەران سەبارەت بەداواکاری تازەی پەنابەری( تازە فرەیش کلەیم)

زانیاری بۆ پەنابەران سەبارەت بەداواکاری تازەی پەنابەری( تازە فرەیش کلەیم)

وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزیه‌وه‌    هاوژین رەشید

ریبازی  DIY واتە(بۆ خۆت بیکە_Do it yourself )

واتا (بۆخۆت بیکە) لە یاسای کۆچکردندا قورسە. بەزەحمەت ڕوودەدات ساڵێك تێپەڕێ بەبێ ساکاڵای دادگا باڵاکان لەسەر “ڕێژەی ئاڵۆزی کە تەنانەت ئیمپڕاتۆریەتی بیزەنتینیش ئیرەیی پێ بردووە.“ {کە لەلایەن Jackson LJیەوە لە ساڵی ٢٠١٣ سکاڵای لەدەست کراوە} کێشەیەکی گەورەتریش هەیە ئەویش لابردنی یارمەتی یاسایی یە لە دەسەڵاتی دادوەری، لە هەمووشتێك جگە لە پاراستنی نێودەوڵەتی و پێداچونەوەی دادوەریدا._وە “پشکنینی شوێنی نیشتەجێ بوون“ ڕەنگە درەنگ کرێی بۆ بدرێت. 
هەروەها فێڵاویشە چونکە بەشی کۆچکردن و پەنابەری ١٩٩٩ سنوردادەنێت لەبەردەم ئەوەی کێ دەتوانێ “ئامۆژگاری کۆچکردن“ بدات{بەپێی یاسای پاراستن دروستبووە بووە بەهۆی لاوازی ئامۆژگاری لەسەر شەقامی گشتی}
بەڵام پارێزەرەکانی کۆچکردن، کەمنین لەو بوارەدا، هێشتا هەوڵدەدەن کە چەندی بگونجێ شتی گشتی هاوبەشی پێ بکەن و ئاڵوگۆڕی بکەن بۆ ئەوەی چالاکوانان، ڕێکخراوو گروپەکان، وە تاکەکانی کە پێویستیان بە یارمەتیە شوێنێکیان هەبێ تا لێیەوە دەستپێبکەن. 
وەك لە هاوینی کۆنفڕانسی ڕاگیراوی پێشوو Samphire دا باسم کردووە کە لە ئەمنیستی ئنتەرناشناڵ لە لەندەن ئەنجامدرا. پڕۆژەی ڕاگیراوی پێشو پشتیوانی ئەو کەسانە دەکات کە پێشتر کەیسەکانیان ڕاگیراون و هەوڵدەدەن ژیانی خۆیان بینابکەنەوەو هەمیشە بە سەرکەوتوویی بە باری ژیانیاندا دەچنەوە.
قسەکە لەسەر داوای تازەیە بۆ پەنابەری و مادەی ٨ی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و لەگەڵ ئەوەی چۆن پارێزەران و خەڵکانی ناپارێزەر بتوانن و پێکەوە کاربکەن. من تۆزێك دەسوڕێمەوە بەڵام ڕوماڵی هەمووشتێکیش ناکات ئەوەندە_بەڵام هیوادارین وەك ناساندنێکی کورت خزمەت بکات بۆ “گەڕاندنەوەی کەیسەکەت بۆسەر ڕێچکەی خۆی“ و لەوانەشە وەڵامی هەندێ پرسیارە باوەکانی خەڵکانی تازە هاتوو بۆ ئەو ناوچەیە دەیکەن بداتەوە. ئێستا ئەوە لە ئینتەرنێت هەیە.

-هەرکات بتەوێ دووبارە داوای مافی پەنابەرێتی بکەیتەوە ئەوا پێویستە چەند شتێك بکەی. مەبەست لەوە مافی پەنابەرێتی دوای ئەوەی کە پێشتر بە هەمووشێوەك ڕەتکراویەوەو ئاگادارکراویەوە کە تۆ مافی پەنابەریت پێ نادرێ و دەبێ بریتانیا بەجێبێڵی نەك ئەوەی بۆ یەکەم جار داوای مافی پەنابەری بکەیت بۆ نمونە بۆ خوێندن کەسێك هاتبێ و پێی وابێ کە ناتوانێ بڕواتەوە وڵاتی خۆی. وەك ئەوەی کە ڕاوێژ بە کەسێکی شارەزا لەو بوارە وەك پارێزەر یان کەسێكی چالاکەوان یان گروپ و کەسنی تایبەت کە هاوکاری پەنابەران دەکەن بکەی. بۆئەوەش پێویستە  ئەو ئەوراقانەی بۆت هاتووە لەلایەن هۆمۆفیسەوە بیانپارێزی و لەوێوە دەست پێبکەیەوە. چونکە ئەگەر بتەوێ بڕۆیتە لای پارێزەرێك و بتەوێ کار لەسەر کەیسەکەت بکات ئەوە پێویستی بەوە دەبێت بزەبت تۆ لەسەر چی ڕەتکراویەوە پێشتر. وە قازی دووەم جار کار لەسەر بڕیارەکانی قازی یەکەمجار دەکات. ئەگەر وەرەقەکانیشت نەمابوو ئەوە مافی ئەوەت هەیە لە هۆمۆفیس داوایان بکەیەوە بەرانبەر بە ٤٠پاوەند لەڕێی پارێزەرێکەوە دەتوانی داوایان بکەیتەوە. لەوێوە دەتوانی دەستپێبکەیەوەو دووبارە داوای مافی پەنابەری بکەیت.
ئەگەر هۆمۆفیس باوەڕیان نەکردبوو کە خەڵکی ئەو وڵاتە بی کە خۆت وتوتە کاتی خۆی، ئەوە دەبێ بەڵگە وەدەست بخەی و بیسەلمێنی کە بڕیاری پێشوی قازی ڕاست نەبووە یان بە هەڵە دراوە. .
لەوانەیە هەندێ جار هەڵە بڕیاردرابێت بەهۆی ئەوەی کە ئەو بەڵگانەی پێشتر پێشکەشتکردون وەرنەگێڕدرابنە سەر زمانی ئینگلیزی بۆیە باشترە کە شتەکانت بە تەرجومەکراوی بنێری. 
ئەگەر وتبوت کە خەڵکی فڵان وڵاتم بۆ نمونە ئەڤغانستان، بەس ڕەتکرابیەوە بەو بیانووەی تۆ دەتوانی بڕۆی بۆ کابوڵ بژی، دەبێ تۆ کە فرێش کڵەیم دەکەی بتوانی بەڵگەی ئەوە بێنی کە لە ئێستادا کابوڵ شوێنێکی باش نیە بۆ ژیان و ئەگەر بڕۆیتەوە ئەوە ژیانت لە مەترسیدا دەبێت. 
-ئەگەر بتەوێ کەیسێکی تازە دانێی واتا هیچ پەیوەندی بە کەیسە کۆنەکەتەوە نەبێت و تەواو جیاواز بێت. ئەویش پەیوەندی بە گۆڕانی شێوازی ژیانتەوە دەبێت لێرە. بۆ نمونە هۆکاری سێکسواڵیتی، مەسەلەن تۆ لێرە بەهۆی ئەو ئازادیەی لە بریتانیا هەیە بوویتە نێرباز یان با بڵێین هاوڕەگەزباز و لە ولاتی خۆت بەهۆی ئەوەی کە ئەو شتە حرامەو کوشتنی لەسەرە ناتوانی بگەڕێیتەوە ئەگەرنا دەکوژرێی. بۆ ئەوەش پشتیوانی کەسانی چالاکوان و ڕێخراوەکان دەتوانێ یارمەتیت بدات  وەك بەڵگە بەکاری بێنی کە بەڵێ ئەوەتا ئەوکەسە لێرە هاوڕەگەزبازە یان کەسێك وەك شایەت بێنی لە دادگا گەواهی بدات کە  هۆوڕەگەزبازی، بەوەش هۆمۆفیس قەناعەت پی دەکەی و دەتوانی وەڵامی ئەرێنی بەدەست بێنیەوە.
یان مەسەلەن ئاینی خۆتت گۆڕیوەو بوویتە مەسیحی. ئەوە دەبێ بەڵگە بێنی بۆ نمونە لە کەنیسەوەو پشتگیری ببەی کە بڵێی ئەوەتا من هەفتانە دەچمە کۆبوونەوەی مەسیحیەکان لە کەنیسە یان ئەوەتا ئەوە بەڵگەم کە من بوومە مەسیحی و ئەوەش فڵان قەشە کە پشتڕاستی قسەکەم دەکاتەوە. 
-شتێکیتر ئەویش مەسەلەی کارکردن یان بازرگانی نایاساییە. ئەگەر لەبەر ئەوە هەڵاتبی کە تێوەگلاوی لە بازرگانی نایاسایی و بەوەش مەترسی لەسەر ژیانت هەیە ئەگەر بگەڕێیتەوە. ئەوەش دەبێ بیسەلمێنی. 
-خاڵێکیتر ئەوەیە کە تۆ لێرە لە بریتانیا بوویتە چالاکێکی سیاسی . مەسەلەن دەچی دەڵێی باشە من پێشتر کەسێکی ئاسایی بووم بەڵام لە ئێستدا ئەوە ژیانی منەو من کاری سیاسی دەکەم و ئەوەش بەڵگە. لەبەرئەوە ناتوانم بڕۆمەوە ولاتی خۆم. 
– ئەگەر پێشتر ولاتەکەت هیچ کێشەیەکی نەبووە بەس ئێستا شەڕو ئاژاوەی لییە وەك عیراق هەرچەندە ئێستا کەیسی عیراق تارادەیەك ئاڵۆزە.

کاتێ باسی بەڵگە دەکەین واتا دەبێ تاڕادەیەك باوەڕپێکەر بن و بتوانی وابکەی ئەوکەسەی کار لەسەر کەیسەکەت دەکات باوەڕبە بەڵگەکانت بکات. بۆ نمونە ڕاپۆرتی پزیشکی، یان ڕۆژنامە، یان ڕاپۆرتی پۆلیس………..چونکە دەکرێ هۆمۆفیس داوای یەکێك لەوانەت لی بکات.
لە ئێستادا بەخۆشحاڵیەوە زۆر لە فرێش کڵیمەکان ئەنجامی ئەرێنیان هەیەو دەتوانرێ جێگەی دڵخۆشی بێ بۆ ئەوانەی زۆر دەمێکە ڕەتکراونەوەو هەر لە بریتانیا ژیان دەکەن. 
– هەندێ جار بەڵگەی ڕۆژنامە یان ڤیدیۆی کەسێك لە ولاتی خۆتەوە یان هەر شتێك کە بیسەلمێنێ وەزعی ولاتەکەت هی ئەوە نیە تۆ بۆی بڕۆیتەوە. یان بەڵگەی پزیشکی بێنی

تیبینی: ئەم بابەتە لە مالپەری free movement وه‌رگێڕدراوه‌ بۆ كوردی لینکی بابەتەکە بە ئینگلیزی:  

https://www.freemovement.org.uk/taimour-lay-on-do-it-yourself-fresh-asylum-and-human-rights-claims-video/

 

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *