لە ژیانی ژێر سایەی تاڵان و سەرکوتەوە، بۆ تیاچوون لە دەریای ئیجەدا . دەقی ووتەی دەشتی جەمال لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری لەسلیمانی-قاوەخانەی کەلتووری٦-٢-٢٠١٥

لە ژیانی ژێر سایەی تاڵان و سەرکوتەوە، بۆ تیاچوون لە دەریای ئیجەدا

دەقی ووتەی دەشتی جەمال لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری لەسلیمانی-قاوەخانەی کەلتووری٦-٢-٢٠١٥

بەرێزان پەیامنیرانی دەزگاکانی راگەیاندن

ڕۆژنامەنوسان وکەسوکاری قوربانیەکان

بە ناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی زۆر بەگەرمی بەخیرهاتنتان دەکەین و ئەوپەری پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیەکانی کارەساتی دەریای ئیجە ڕادەگەیەنین و لەم خەمە قورسەدا لە پاڵیان ڕادەوەستین.

ژیان و گوزه‌ران و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ جۆرێك تێكچووه‌ و نوقمی قه‌یرانی هه‌مه‌جۆره‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بووه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ گه‌نجان و خه‌ڵكانێكی زۆر له‌ ناخۆشی و ده‌رده‌سه‌ریه‌كان هه‌ڵدێن و ڕوو له‌ هه‌نده‌ران ئه‌كه‌ن و به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ ڕۆژانه‌ هه‌واڵی مه‌رگی ئازیزانمان، دیارنه‌مانی خۆشه‌ویستانمان و دڵه‌ڕاوكێی له‌ ده‌ستدانیان… دڵمان ئه‌گوشێ و ڕامانئه‌چڵه‌كێنێ.

ژیان به‌ جۆرێكی لێهاتووه‌ كه‌ كاتێك كه‌سه‌كانمان ئه‌چنه‌ سه‌ر ده‌ریای ئیجه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ لرفه‌ لرف و بێڕه‌حمی شه‌پۆلی ده‌ریا ئه‌بینن، به‌ڵام كاتێك ئاوڕ بۆ دواوه‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌ و چاویان به‌ ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی و تاڵان و بڕۆیی كوردستان ئه‌كه‌وێته‌وه‌ خۆیان ئه‌خه‌نه‌ باوه‌شی ده‌ریاوه‌. گه‌ر ده‌ریا ڕه‌حمێك به‌ حاڵیان بكات و نه‌رمونیانی بنوێنێ له‌ سه‌ركوت و نه‌بونی ئازادی و بێموچه‌یی و بێخانه‌ و لانه‌یی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی ڕزگاریان ئه‌كات و لانی كه‌م تونێڵێك به‌ره‌و ئومێد و ئاسوده‌یی له‌به‌رده‌میان ئه‌كرێته‌وه‌..

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تی بێباك و نامه‌سئول چاو له‌ ژیانی مرۆڤه‌ بێنازه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌، لاوه‌ دڵشكاوه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ ئه‌كات، ئاوهاش ده‌ریا و ساردی زستان شه‌پۆله‌كانیان ئه‌كه‌نه‌ دڕنده‌یه‌ك و ژیانی ئازیزه‌كانمان ئه‌خه‌نه‌ به‌ر هاڕینی ددانیان. سه‌دجار ئه‌فسوس كه‌ لێره‌ مه‌رگی شێنه‌یی ئازیزانمان ئه‌بینین و له‌وێش ئیجه‌ مه‌رگی كتوپڕیان ئه‌كاته‌ میوانی ناوه‌خته‌مان.

با ناڕه‌زایه‌تیمان له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ ژیانی كه‌سه‌ زیندووه‌كانی بۆ گرنگ نییه‌ له‌گه‌ڵ توڕه‌ییمان له‌ قاچاخچیه‌كانی سه‌ر سنور و لۆمه‌مان له‌ ده‌ریای بێبه‌زه‌یی تێكه‌ڵ بكه‌ین و له‌ یادكردنه‌وه‌ی ئازیزه‌كانماندا ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێ گه‌ر ئه‌و ئازیزانه‌مان ژیانیان دابین بوایه‌، گه‌ر ئازادیان بوایه‌، گه‌ر له‌ ئاینده‌ و چاره‌نوسیان دڵنیا بوونایه‌ خۆیان نه‌ئه‌دایه‌ ده‌ستی ده‌ریایه‌كی بێگیان و بێزمان!

با پێكه‌وه‌ به‌ ده‌سه‌ڵات بڵێین گه‌ر تا ئێستا ژیانی كوله‌مه‌رگی خه‌ڵك ڕاینه‌چڵه‌كاندوون، با مه‌رگی ئازیزانی ئێمه‌ ناچارتان بكات له‌ جیاتی بیركردنه‌وه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی كه‌سه‌كانمان، بیر له‌ باشكردنی ژیانیان لێره‌ و به‌ زیندوویی بكه‌نه‌وه‌.

ئایا ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ جێگای كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ و داهات و موڵك بۆ ئێوه‌ و هه‌ڵهاتنی خه‌ڵكه‌ له‌ ده‌ست ناعه‌داله‌تی ئێوه‌؟ یان ئه‌كرێ جێگایه‌ك بێ بۆ باشبژێوی ئێمه‌ش؟

ئه‌وه‌ی دووه‌میان خواستی ئێمه‌یه‌ و به‌ هێزی خۆمان ئه‌مانه‌وێ به‌ ده‌ستی بهێنین.

ئامارەکان.لەماوەی ٢٠١٥ تا ٢٠١٦ دا ٣٨٨ هاولاتیانی کوردستان لەریگای هاتوو نەهاتی پەنابەریدا گیانیان لەدەستداوە وەیان بیسەروشۆین بوون ..تەنها لە سەرەتاکانی مانگی یەک ودووی ساڵی ٢٠١٦دا ١٣٤ کەس بووە کە تەنها تەرمی ٨٤ پەنابەر دۆزراوەتەوەو٥٠کەسی تر بی سەروشۆێنن لەدەریا ئیجەدا..

٢٠٠هەزار هاولاتیانی عیراق لە سالی ٢٠١٥ تا ٢٠١٦ روویان لە هاندەران کردوە رۆژانە ئەم ئامارە ڕوو لە هەڵکشانە….

ئەرکی ئەم دەسەڵاتەیە کە:

١-وەلام بەخواستەکانی خەڵک بدەنەوە و ژیانیان باش بكات نه‌ك موچه‌ی خه‌ڵك به‌ بارمه‌ت بگرێ و قه‌یرانێك كه‌ خۆیان تێی كه‌وتوون به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكدا بیشكێننه‌وه‌.

٢-هینانەوەی تەرمەکان لە ئەستۆ بگرێت و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی دابین بكات.

٣-بەدوادا جوون بکات بۆ بیسەروشۆینەکان

٤-کەسوکاری ئەو قوربانیانە قەرەبووبکاتەوە و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆن ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بدات

٥-حکومەتی تورکیا ناچاربکاتە بەدەستگیرکردنی ئەو باندانەوە قاچاغجیتی بە ئینسانەوە دەکەن

٦-ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ناچاربکریت بۆ سەریع وەرگرتنی پەنابەران و گۆیزانەوەیان بۆ ولاتی سیهەم تابەر بگیریت بەم مەرگە ساتە .

٧-حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکریت بە کردنەوە سنورەکانیان تا ئەم کارەستانە دووبارە نەبێتەوە…

لەکۆتایدا ماوەتەوە بڵێم با مناڵەکانمان نەخەیەنە بەردەم شەپۆلی مەرگی دەریاکان.. دەزانم دیدی هەموان بۆ ژیان وئارەزووکان وەک یەک نیە بەلام ئازادی و خۆشبەختی وخۆشگوزەرانی ئاسودەی چەمکی پیروزی هەموانە ..ڕاستە خەڵکی کوردستان ئومیدی بەم دەسەلاتە شکست خواردوە نیە بەلام با ئومیدمان بە خۆمان بێت بۆ ئاڵوگۆر بە قازانجی هەموو کۆمەلگا ی کوردستان ئەمەش لەگرەوی هاتنە مەیدان وریکخراو بوونماندایە.

 

About ifir web

Check Also

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *