تەرمی  ٣ قوربانی دیکه‌ی ده‌ریای ئیجه‌ ده‌گاته‌وه‌ فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی سلێمانی سلێمانی 26شوباتی 2016:

ئاری جلال / سەرپەرشتیاری نوسینگه‌ی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنیان ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ “ئێواره‌ی 27 شوبات   ته‌رمی ٣ پەنابەری کورد کە ئەندامی یەک خێزانن بریتین لە دایک و دوو کچی منداڵ دەگرێنرێنه‌وه‌ فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی”

 ئاری ئه‌وه‌شی ووت “ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ له‌کاتی به‌ڕێکه‌وتنیان له‌ده‌ریایی ئیجه‌و به‌ره‌و دورگه‌ی لیروس ی یۆنان یه‌خته‌که‌یان نقوم ده‌بێت له‌ 22 جینیوه‌ری 2016به‌ لام به‌هۆی نه‌بوونی ناسنامه‌یان له‌سه‌ره‌تاوه‌ پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیان دواکه‌وت”

 له‌م کاره‌ساته‌دا 55 په‌نابه‌ر بوون ته‌نها 8 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه‌ 5 که‌سیش بێ سه‌روشۆیینن.

 ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ لێپرسراوانی  لقی کوردستانی فیدراسیۆنی پەنابەران و کەسوکاری قوربانیان له‌ فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی سلیمانی ته‌رمه‌کان وه‌رده‌گرنه‌وه‌.

About ifir web

Check Also

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *