by usr_web171_1 په‌یره‌وی ناخۆ: 1. ناوی ته‌واو: “فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی” یه‌و كورتكراوه‌كه‌ی” فیدراسیۆن”ه. به‌عه‌ره‌بی ده‌بێت به(الاتحاد العام للاجئیین العراقیین)، كورتكراوه‌ی “الاتحاد”وه IFIR 2. پێناسه: فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی:”فیدراسیۆن” رێكخراوێكی سیاسی-جه‌ماوری و ناده‌وڵه‌تی و ئینسانی یه و له‌ئاستی جیهاندا داكۆكی له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌كات. فیدراسیۆن باوه‌ری وایه كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی ئاواربوونی میلۆنه‌ها ئینسان بۆژیانی په‌نابه‌ریی و كۆچكردن، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لهئارادابوونی حكومه‌ت ودهوڵهتانێك كه توانای مانه‌وه‌ی ژیانێكی ئارام وخۆشگوزه‌ران، ئاسایش و بهرابهرو ئازادیان له‌هاوڵاتیانی ژیرده‌ستی خۆیان سه‌ندووه و به‌هۆی جه‌نگ وبهرامبهركێ سیاسییانه‌وه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیان له‌حاله‌تێكی نائه‌من و سه‌ركوت خوێناویدا راگرتووه. فیدراسیۆن باوه‌ری به‌وه‌یه كه “نیشتمان” ئهوشوینهیه كه‌هه‌ركه‌سێك تیدا كار وه‌یا ژیان ده‌كات. ئێمه بروامان وایه كه‌مافه‌كانی ئینسان جیهانیه وبههۆكاری جوگرافی و ره‌گه‌ز، فه‌رهه‌نگ وئاین، نه‌ته‌وه وچین، ته‌مه‌ن وشوێنی له‌دایك بوون، سنوردارنابێتهوه. ههربۆچون وباوه‌رو بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه‌مافه‌كانی ئینسان به‌پیی ئه‌م هۆكارانه سنورداردهكهنهوه، له‌وانه راسیزم وفاشیزم و تیوه‌ری نسبیه‌تی فه‌رهه‌نگی، بیروباوه‌ر و بزوتنه‌وه‌ی كۆنهپهرستانهن و له‌بنه‌ره‌ته‌وه دژایه‌تیان له‌گه‌ل مافه جیهانداگره‌كانی ئینساندا هه‌یه. فیدراسۆن ریكخراویكی رادیكاله، فیدراسیۆن خۆی به‌به‌شێك له‌بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی وبه‌رابه‌ری و ئازادیخوازی وئینسانی ده‌زانێت و به‌رگری كردن وهێنانه‌دی مافه‌كانی په‌نابه‌رانی عیراقیی سه‌ره‌كیترین ئه‌وله‌ویه‌تی كاریه‌تی. هاوكاتیش له‌پێناو جیگیربوون وبه‌دی هاتنی مافی په‌نابه‌رانی ههروڵاتیكی تر له‌ئاست جیهاندا تێده‌كۆشی. 3. ئامانجه‌كانی فیدراسیۆن: • به‌رگری بێ قهیدو شه‌رت له‌مافه ئینسانی یه‌كانی په‌نابه‌ران به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی بیرورای سیاسی، نه‌ژاد، دین، نه‌ته‌وه وره‌گه‌ز وته‌مه‌ن.. . • رێكخراوكردن و یه‌كگرتووكردنی ریزه‌كان و خه‌باتی په‌نابه‌ران له‌پێناو به‌دیهینانی خواست‌و داواكاری ئینسانی یه‌كانیان. • فیدراسیۆن خه‌بات ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی جیهانی رێكخراوه په‌نابه‌ری یه‌كان،یه‌كیتی كریكاریه‌كان ،كه‌سانی پێشكه‌وتنخواز بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران. • فیدراسیۆن خۆی به‌به‌شێك له‌بزوتنه‌وه وبه‌ره‌ی خه‌بات له‌دژی راسیزم و فاشیزم و كۆنه‌په‌رستی ده‌زانی. • به‌رگریكردن له‌ته‌واوی مافه‌كانی ژنان، فیدراسیۆن كارده‌كات له‌پێناو دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی یه‌كان له‌سه‌ر ژیانی ژنان و راوه‌ستانه‌وه دژ به تووند و تیژی و كوشتنی ناموسی ، وپیاو سالاری وهه‌موو ئه‌و هۆكاره سیاسی و یاسایی و فه‌رهه‌نگییانه‌ی ئه‌م دیارده‌یه په‌ره‌پێده‌دات. و هه‌روه‌ها فیدراسیۆن تیدهكۆشێت بۆچه‌سپاندنی ته‌واوی ماف و ئازادیه‌كان بۆ ژنان و ته‌ماشاكردنیان وه‌ك هاوڵاتی یه‌كسان له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ژیانی تێدا ده‌كه‌ن. • به‌رگری ته‌واو له‌مافه‌كانی منداڵان وه‌ك مافێكی جیهانی و راوه‌ستانه‌وه دژ به هه‌ر یاسایه‌كی دینی كه رێگه‌گری له‌به‌رده‌م تیكهڵاوبوونیان له‌كۆمه‌ڵگا دا دانێ. • خه‌بات ده‌كات له‌پێناو په‌ردان و ئاسۆداركردنی په‌نابه‌ران به‌بیرورای سوسیالیستی و مۆدرێن و ئینسانی ،و رزگاركردنی په‌نابه‌ران له‌كوت و به‌ندی كۆنهپهرستانهوه ناسیونالیستی و رێكخستنی په‌نابه‌ران له‌گه‌ل شێوه‌ی ژیان و داب و نه‌ریتی پێشكه‌وتوخوازانه و ئاویتهكردنی په‌نابه‌ران له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ژیانی تیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. • به‌تووندی دژ به چه‌وساندنه‌وه‌و پێشیلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر به‌مافی مرۆڤ له‌كوردستان و عیراق تێده‌كۆشێ له‌ئاستی جیهاندا پشتیوانی بۆ رادهكیشێ. • فیدراسیۆن به‌رگری ته‌واو له‌و رێكخراوه په‌نابه‌ری و نیهاده ئینسان دۆست و كه‌مپینه په‌نابه‌ری و ئینسانیانه ده‌كات كه داكۆكی له‌مافه ئینسانی یه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. • په‌نابه‌ران رێك ده‌خات له‌پێناو پشتگیری و به‌هیزكردنی ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌عیراق وكوردستاندا خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ئاینده‌یه‌كی ئاسوده‌و ئینسانی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی ومافه‌كانی ئینسان بۆكۆمه‌ڵگای كوردستان وعیراق. 4- شیوازه وبه‌رنامه‌ی كاری فیدراسیۆن: یه‌كه‌م: شیواز‌و ره‌وشی كار: فیدراسیۆن بۆبهدیهینانی ئامانجه‌كانی سه‌ره‌وه لهههرشیواز ورهوشیك كهپیچهوانه نیه له‌گه‌ل ئامانجه‌كاندا ده‌گرێته‌به‌ر، له‌وانه كه‌مپینه‌كان، خۆپێشاندان، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی، سمینار‌و كۆر، نمایشگا، دانوسان، رۆشنگه‌ری وهۆشیاركردنهوه، خزمه‌تگوزاری وكۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك وئیمكانات.. . دووه‌م: به‌رنامه كاری فیدراسۆن : 1- به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌بوون ودریژهكیشانی باروۆدخی جه‌نگ وداگیركاری ئهمریكاو هاوپه‌یمانان وبه‌هۆی فراوان بوونه‌وه‌ی كوشتاری رۆژانه‌و تیرۆر‌و ته‌قاندنه‌وه وپیكدادانی تایفه‌گه‌ری و قه‌ومی ونه‌مانی ئه‌منیه‌ت وئاسایش له‌شاره‌كانی عیراق و هاوكات به‌هۆی نادیاری چاره‌نوسی خه‌لكی شاره‌كانی كوردستانه‌وه، كه هۆكاریكی سه‌ره‌كی هه‌لهاتن وروتیكردنی هه‌زاران په‌نابه‌ری كورد وعیراقییه، فیدراسۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی تیده‌كۆشیت بۆ مافی په‌نابه‌ریتی بۆ ته‌واوی په‌نابه‌رانی كورد وعیراقی. 2- فیدراسیون له‌پێناو قبوڵكردن و نیشته‌جێ بوونی په‌نابه‌رانی عیراقی تێده‌كۆشیت زانیاری ته‌واو هه‌مه‌لایه‌نه وبهلگهدار له‌سه‌ر بارودۆخه‌كانی عیراق‌و كوردستان وپێشیلكاریهكانی مافی مرۆڤ ده‌خاته‌به‌رده‌م رای گشتی جیهان وده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كانه‌وه. 3- فیدراسیۆن به‌ته‌واوی تواناوه تێده‌كۆشیت تا ژنانی هه‌ڵهاتووی نیو بارودۆخه‌كانی عیراق و كوردستان، كه‌به‌هۆی باڵاده‌ست بوونی ئیسلامی سیاسی وپه‌ره‌گرتنی ناسیونالیزم و داب‌و نه‌ریت وفه‌رهه‌نگی پیاوسالاری وكۆنهپهرستییهوه ده‌كه‌ونه به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و سه‌ركوت وئهوپهری بیمافیهوه، مافی په‌نابه‌ریتی وه‌ربگرن. 4- راوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆعیراق وبه‌تایبه‌تی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد به‌به‌هانه‌ی ئه‌من بوونی كوردستان به‌یه‌كێك له‌ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆی ده‌زانی وله‌پیناو به‌رگرتن به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران چالاكی وكه‌مپینی فراوان وكۆمه‌لایه‌تی لهولاتهكان بهریدهخات. 5- فیدراسۆن له‌راستای جێخستنی واقعیه‌ته‌كانی كۆمه‌لگای عیراق و مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ریتی وه‌ك مه‌ركه‌زو ناوه‌ندیكی هه‌واڵگری، راستیه‌كان وزانیاری تایبه‌ت له‌باره‌ی پێشسێلكارییهكان وحاڵهتی مافی مرۆڤ دهخلته به‌رده‌م ناوه‌نده جیهانیه‌كان ونیهاد ودهوڵهتانهوه و ده‌زگاكانی یوئین و ئه‌منستی و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كانی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه. 6- فیدراسیۆن هه‌وڵده‌دات بۆ راكیشانی زۆرترین وفراوانترین ئاستی پشتیوان وكۆمه‌كی ریكخرهوه كریكاریه‌كان، ئه‌حزاب وبزوتنه‌وه‌ی پیشكهوتنخواز وئینسانی ونیهاده نیونهتهوهیییهكان له‌راستای جێگیركردنی خواسته‌كانی په‌نابه‌رانی عیراقی‌دا. 7- فیدراسیۆن له‌خه‌باتی ریكخراوه په‌نابه‌ری و مرۆڤدۆسته‌كان بۆ به‌دیهنانی خواستی په‌نابه‌رانی ههروولاته به‌شدارده‌بێ. 8- فیدراسیۆن له‌پیناوی بردنه پیشه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له‌هه‌وڵی رێكخراوكردنی ته‌واوی په‌نابه‌راندا ده‌بێ و هه‌وڵ ده‌دات بنكه كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری له هه‌ر وولاتێكدا دابمه‌زرێنێت چالاكی جۆراجۆر رێك بخات. 9- هه‌روه‌ها فیدراسیۆن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵویست و ئامانجه‌كانی خۆی له‌مه‌ر په‌نابه‌ران وكیشهی په‌نابه‌رانی عیراقی راگه‌یاندنی گه‌وره و فراوان دابمه‌زرێنێ و سایت و بلاوكراوه‌ی فیدراسیۆن بهریكو پیكی بلاوبكاته‌وه. 10- فیدراسیۆن له‌پێناو به‌دیهێنانی ئیمكانات بۆ راپه‌راندنی چالاكیه‌كانی، چالاكی مالی وفهند رایزین به‌پیی به‌ڵگه‌نامه‌و مهوازنیكی رۆشن رێك ده‌خات. 5- پێكهاته‌كانی فیدراسیۆن: فیدراسیۆن، رێكخراویكی نیونه‌ته‌وه‌یی و سه‌راسه‌رییه كهلهسهربناغهی چالاكی وئهندامیتی خوازیارانه كاروباری خۆی داده‌مه‌زرینێ وبهریوهدهبا. یه‌كه‌كانی فیدراسیۆن به‌گشتی پێكدێت له بنكه‌كانی فیدراسیۆن، رێكخراوی ئه‌ندامان و ئه‌ندام. وبهتایبهتیش له‌باری رێكخراوهیییهوه ئه‌م ئاستانه ده‌گریته‌وه: كۆنگره، سكرتیر، سكرتاریه‌ت، فیدراسیۆنی ولاتی وشاری (بنكه وه‌یا ده‌فته‌ره‌كانی فیدراسیۆن له‌ئاست هه‌روڵات وشاریكدا)، ئه‌ندام. یه‌كه‌م كۆنگره: * سیاسه‌ت و ئاراسته‌كانی كاری فیدراسیۆن له‌ریگای كۆنگره‌ی سه‌راسه‌رییه‌وه بریاری له‌سه‌رده‌درێ، كهههردوساڵ جارێك به‌رێوه‌ده‌برێت. هه‌ر جۆره گۆرانگارییهك له ئامانج وبه‌ڵگه‌نامه بنه‌ره‌تیه‌كانی فیدراسیۆندا له‌رێگای كۆنگره‌وه ده‌بێت. * كۆنگره سكرتیری فیدراسیۆن هه‌ڵده‌بژیریت. * كۆنگره راپۆرتی سكرتیر و راستودروستی میزانیه‌ی مالی به‌دوای لیوردبوونهوهو پیداچوونه‌وه‌دا، ههلدهسهنگینی وته‌ئیدی ده‌كات. * كۆنگره بۆدجه‌ی پیشنیار كرا‌و بۆ هه‌ڵسوورانی ده‌وره‌ی تازه‌ی فیدراسیۆن كه‌له‌لایه‌ن سكرتیرهوه ده‌خریته روو تهئیدهكات. دووه‌م: سكرتیر: • سكرتیری فیدراسیۆن لێپرسراوی به‌رێوه‌بردنی كاروباری رێكخراوه‌یی هه‌ڵویستگرتن وبه‌رنامه‌ی كاری فیدراسیۆنه كه كۆنگره بریاری له‌سه‌رداوه. • سكرتیری فیدراسیۆن ئه‌ركیه‌تی راپۆرتی ته‌واوی كاروچالاكیه‌كانی فیدراسیۆن له‌ماوه‌ی دووكۆنگرهدا ئامادهبكاو بیدات به‌كۆنگره. سێهه‌م: سكرتاریه‌ت: • سكرتاریه‌تی گشتی به‌رپرسی به‌ریوه چوونی كاروباری گشتی وسه‌راسه‌ری فیدراسیۆن وئیجرابوونی بریارو بریارنامه‌كانی كۆنگره‌یه. • ریبه‌ری كردنی كاروباری رۆژانه‌ی سكرتاریه‌ت بهلیپرسیراویتی وبهچاودیری سكرتیر به‌ریوه‌ده‌چیت. كهلهمهوازنیكدا تهدویندهكرێ. • پیداویستی كاورباری سیاسی وته‌بلیغاتی ورۆشنگه‌ری فیدراسیۆن له‌ئاستی سه‌راسه‌ریدا ئاماده دهكاو دهیخاتهبهردهم یه‌كه كیشوه‌ری ومحلییهكانهوه. • په‌یوه‌ندی پرۆژه‌كان ونیهاد وپیكهاتووه جانبییهكانی فیدراسیۆن به بهفیدراسیۆنهوه راده‌گری و چاودێری كاروباریان ده‌كات. • سكرتاریه‌ت به‌رپرسی هه‌موو كهمپهینهكان و كاروچالاكیه‌كانی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی یه. • سكرتاریه‌ت به‌رپرسی دیاریكردنی سه‌رنووسه‌ری بلاوكراوه، سایت، راگه‌یاندن، به‌گشتی به‌رپرسی هه‌موو كاروبارێكی اعلانی فیدراسیونه. • سكرتاریه‌ت به‌رپرسی ماڵی وپرۆژهكان وهه‌رجۆره حساب وكتابیكی مالیه. سیاسه‌تی مالی فیدراسیون ده‌باته پیش. • به‌رپرسی ته‌شیلاتی بنكه‌كان و كاروباری گشتی فیدراسیونه. • سكرتارێتی فیدراسیۆن له كۆنگره‌دا هه‌ڵده‌بژیرێت. چواره‌م: بنكه ووڵاتی وخۆجیییهكان( فیدراسیۆنی ولاتی وشار) • راگه‌یاندنی ناوی هه‌ریه‌ك له‌بنكه‌كانی فیدراسیۆن له‌ئاستی ههروڵاتهو ههرشاردا له‌ژێر ناوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی‌دا به‌ئیزافه‌ی ناوی ولات وشاركهوه ده‌بیت. بۆنمونه: فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراق- به‌ریتانیا- • فیدراسیۆنی شار ده‌بێ له بریار و سیاسه‌ته‌كانی فیدراسیۆنی ولات و فیدراسیۆنی ولات ده‌بی له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌یره‌وی بكات بكات. • چوارچێوه و مۆدیلی كاری فیدراسیۆن لهههروڵاتهو شاردا هه‌مان مۆدیل و شیوه‌ی كاردابهشكردنه له ئاستی سه‌راسه‌ریدا. • چۆارچیوه‌ی كار‌و هه‌ڵسورانی فیدراسیۆنی ولاتی وشاری ده‌بی بهرایگیری سكرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری بسپێردریت. هاوكات ئه‌م پیكهاتوانه له‌چوارچیوه‌ی به‌لگه‌نامه‌كانی كۆنگره‌دا ئازادن له‌به‌رێوه‌بردنی كاروباری خۆیاندا. • ئاین نامه‌و بریاره رێكخراوهیییهكانی فیدراسیۆن له‌ئاستی وڵاتی وشاریدا له‌لایه‌ن سكرتاریه‌ته‌وه بریاری له‌سه‌ر ده‌درێت. پینجه‌م: ئه‌ندام: • هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئارهزوودهكهن كه‌له‌چوارچێوه‌ی ئامانج وپه‌یره‌وی و پرۆگرامی فیدراسیۆندا كار بكه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران، به‌دۆر له بیروباوه‌ری سیاسی و ره‌گه‌ز ونه‌ژادیان ده‌توانن ببنه ئه‌ندامی فیدراسیۆن. • ئه‌ندامان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن په‌نابه‌ران بۆ نیو ریزه‌كانی فیدراسیۆن هان بدا و ئه‌ندامگیری بكات. • ئه‌ندامان ناویان له‌لیستی گشتی ئه‌ندامانی فیدراسیۆن تۆمارده‌كرێت و كارتی ئه‌ندامه‌تییا بۆ دروست ده‌كرێت. • ئه‌ندامیتی له‌رێگای پركردنه‌وه‌ی فۆرمی فیدراسیۆنه‌وه ده‌ست پیدهكاو له‌لایه‌ن سكرتارێتهوه وه‌لامی په‌سه‌ند بوونی ئه‌ندامیتی پێدهدریتهوه. • هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵخوازانه ده‌بنه ئه‌ندامی فیدراسیۆن ده‌بێت مافی ئه‌ندامه‌تی كه ساڵانه بری (30)دولاره بده‌ن. • ریكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ورێكخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌كان ده‌توانن به‌شیوه‌ی ریكخراوهیهك ببنه ئه‌ندامی فیدراسیۆن. • مهوازنی كاری هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن به‌سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن سكرتاریه‌ته‌وه ئاماده‌ده‌كرێ و ده‌كریته بنه‌مای كاركردن. 6- مالی فیدراسیۆن: • له‌هه‌موو هه‌قی ئهندامهتییهكان، كۆمه‌كه‌كان، به‌رهه‌می پرۆژه‌كان، پیكدیت. • هه‌موو بۆجه‌و داهاتو سه‌رچاوه‌یه‌كی مالی ده‌سته‌كانی نۆینه‌رایه‌تی هه‌ر شار‌و وولاتێك له سه‌دا 30 ته‌سلیم به سكرتاریتی فیدراسیۆن ده‌كرێت.