چەند زانیاریی یەکی بەسود بۆ ئەو پەنابەرانەی بەڕێگای ئاودا بەنیازی پەڕینەوەن 

چەند زانیاریی یەکی بەسود بۆ ئەو پەنابەرانەی بەڕێگای ئاودا بەنیازی پەڕینەوەن

Jamal_Koshsh

جەمال کۆشش

هێلی تەلەفۆنی گەرم یان هێلی تەلەفۆنی فریاگوزاری

پرۆژەی چاودێری ناوەند –تەلەفۆنی فریاگوزاری

0033486517161

www.alarmphone.ch

www.alaramphone.org

www.watchthmed.net

wtm-alarm-phone01@antira.info

پرۆژەی چاودێری ناوەند، هێڵێکی گەرمی فریاگوزاری یە لە کاتی لێقەومان لەنێو دەریادا. ئەمە بەهەمیشەیی لەلایەن چالاکوانان لەئەوروپا وئەفریکای باکوور بەڕێوەدەبرێت. لەکاتی پەیوەندیگرتنێکدا لەلایەن هانابەرانەوە، ئەم هەلسوڕاوانە یەکسەرە پەیوەندی بە یەکەی چاودێری دەریاوانیەوە دەکەن و بەهەموو توانایان گوشار دەهێنن ،تا بە کردەوەیی لێقەوماوان ڕزگاربکرێن.

هەروەها ئەم تۆڕە لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ هەڵدەدا لەچەشنی کەمترخەمی ڕاپەڕاندنی ئەرکی ڕزگارکردن یان گەڕاندنەوەی بەلەمەکان لە سنورە دەریایە نێونەتەوەییەکان ولە سنورەئاوییەکانی ئەوروپاوە بۆ تورکیا و ئەفریکای باکور.

لەپایزی ٢٠١٤ ەوە کەئەم پرۆژەیە دامەزراوە، لەلایەن زیاتر لە ١٥٠٠ ((بەلەم )) ەوە پەیوەندی پێوەکراوە. لەڕێگای بەبەڵگەیی کردن ودۆکیومنتکردنێکی چڕوپڕەوە بۆ،هەر پێشهات وڕوداوێک، هەوڵدەدەین بیروڕای گشتی هەستیار بکەین بۆ ئەم کێشەیە وخۆشمان بەبەردەوامی هەوڵ بۆ دابینکردنی ڕێگایەکی ئاسایش و مەشروع بەرەو ئەروپا دەدەین.

خودی ئەم ژمارەیە، ژمارەی ڕزگارکردن نیە، بەڵکە ژمارەیەکە یارمەتی دەدات بۆ ئەنجامدان کردەوەی ڕزگارکردنەکە.

کاتێک لەدەریادا تەنگەتاو بویت ئەم کارانە ئەنجامبدە:

١.پەیوەندی بە ئێشکگرە دەریاوانیەکانەوە بگرە بۆ ئەنجامدانی ڕزگارکردنتان.

٢.پەیوەند بەهێلێ گەرمی ئێمەوە بگرە وئێمە هەڵدەستین بەئاگادارکردنەوەی ئێشکگرە دەریاوانیەکان وچاودێریان دەکەین کە کارەکە چۆن جێ بەجێ دەکەن.

٣.ئەگەر یەکسەرە هەڵنەستان بەئەنجامدانی دەست وبردی کارەکانیان، ئێمە بەرپرسیارانی سیاسی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لێ ئاگادار دەکەینەوە وگوشار دەخەینە سەریان.

ئەگەر ویستیان دیپۆرتان بکەنەوە ئەم کارانە ئەنجامبدە:

١.پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ئێمەوە بکە.

٢. ئێمە هەوڵدەدەین تەدەخول بکەین وشایەدی دەدەین لەسەر ئەوەی کەچۆن وچی ڕوویداوە ودەیکەینە بە بەڵگە.

٣.ئێمە بەرپرسیارانی سیاسی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لێ ئاگادار دەکەینەوەو گوشار دەخەینە سەریان.

تکایە ئەگەر لەتوانادا بوو بەزمانی ئینگلیزی یان فەرەنسی پەیوەندییەکەمان لەگەڵ بگرن.

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *