ڕەوش و باری پەنابەران لە ئەڵمانیا

ئه‌ڵمانیا-شاری کاسڵ له‌ هه‌رێمی هیسن  21ئاب 2016:

 چنار عه‌لی هه‌واڵنیری فیدراسیۆن  له‌شاری کاسڵ له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌ران له‌ که‌مپه‌کانی ‌شاری کاسڵ راپۆرتێکی کورتی ئاراسته‌ی فیدراسیۆن سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی کرد ئێمه‌ش به‌ پێویستمان زانی وه‌ک خۆی بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌..
  لەدەوروباری شاری کاسڵ چەندین کەمپی پەنابەران هەیە کە ئەو هاوڵاتیانە لە خۆدەگرێت کە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی دوایدا ڕوویان لە ئەڵمانیە کردووە.
 بارو دۆخی پەنابەران لەم کەمپانەدا لە کەمپێکەوە بۆ کەمپێکی تر دەگۆڕێت. هەندێک لە کەمپەکان هۆڵی وەرزشین و بەفایبەر ژوورەکان لە یەکتر جیا دەکرێنەوەو ده‌رگایان نیە، تەنیا پارچە نایلۆنێک کراوە بە دەرگاکه‌دا. هەندێکیشیان کەمپی کۆنی سەربازانی ئەمریکین و پەنابەرانیان تیادا نیشتە جێ کراوە. یەکێک لەو کەمپانە لە نزیک لادێیەکی شاری کاسڵ بەناوی (ڕۆث ڤیستن) کە پێشتر کەمێکی سەربازانی ئەمریکی بوەو بەر لە هەشت ساڵ لەمەو بەر چۆڵ کراوە، لە مانگی دوازدەی ساڵی ۲۰۱٥ بەڕووی پەنابەراندا کراوەتەوە. ئەم کامپە لە شەش بینا پێک هاتوە. هەر بینایەک لە دوو نهۆم پێک هاتووە و بە نزیکەیی بیست و چوار ژووری تێدایە. زۆربەی پەنابەرەکانیش سوری و عێراقی و ئەفغانین لەگەڵ ئەو پەنابەرانەی کە لە ووڵاتە ئەفریقیەکانی وەکو ئیریتریاو ئەسیوپیاو سۆماڵیاوە هاتوون. لەم کەمپەدا کەسانی خۆ بەخش دێن وانەی سەرەتای زمانی ئەڵمانی ئەڵێنەوە بەڵام پەنابەران مافی ئەوەیان نییە بڕۆنە کۆرسی فەرمی فێربونی زمانەوە. تەوالێتو حەمامەکان لە دەرەوەی بیناکانەوەن. پەنابەران مافی ئەوەیان نیە هیچ جۆرە خواردنێک ببنە ژووورەکانیانەو بیخۆن.خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان دەکرێت بە نەبوو ناو بهێنرێن  . خواردن لەم کەمپەدا لەلایان کاربەداستانی ئەم کەمپەوە دابین دەکرێت بۆ پەنابەران. ژەمی بەیانی و ئێوارە یەک جۆرە کە پێک هاتووە لە سەموون و چەن جۆرێکی پەنیر وە هەموو ئێوارەیک سەموونی کۆن ئەدرێت بە پەنا بەران. لە ژەمی نیوەڕوان گۆڕانی کاری تیادا دەکرێت بەڵام بە گشتی پەنابەران لە جۆری خواردنەکان ڕازی نین بەهۆی زۆری دووبارە بونەوەو نەبوونی خواردنێکی تازه‌. بۆیە ناچار هەندێک لە پەنابەران بە دزی کار بەداستانی کەمپەکە پەنا دەبەنە بەر خواردن دروست کردن سەڕارەی کەمی ئەو پارەی کە مانگانە دەدرێ بە پەنا بەران کە ئەویش سەد و دوانزە یۆرۆیە بۆ هەر پەنا بەرێک. هەندێک لە پەنابەران بۆ ماوەی شەش مانگ دەمێننەوە، هەندێکی تریشیان بۆ ماوەی ساڵێک.
لەم کەمپەدا پەنابەران تەنها چاوەڕێی ئەوەن شوێنەکەیان بگوازرێتەوە بۆ شوێنی دووەمی نیشتەجێ کردن کە بە کەمپی دووەم یان کەمپی هەمیشەی ناسراوە. لە کەمپی دووەمیشەوە چاوەڕێی ڕۆژی چاو پێکەوتنیان ئەکرێت تاوەکو بڕیار لەسەر چارەنوسیان بدرێت. بە گشتی لە ویلایەتی هیسن کە لە بەشی خۆرئاوای ئەڵمانیادایە، بارودۆخی پەنابەران لە کەمپی یەکەمدا یەک جۆرەو بەهۆی خراپی بارۆخیان زۆرجار شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان پەناپەران خۆیانو هەروەها لە نێوەن پەنابەرانو کاربەدەستانی کامپەکەدا ڕوودەدا. لە کەمپی دووەمدا باروودۆخیان باشتر دەبێتو سیستەمی سۆشیال خەرجی تێچونە پزیشکییەکان دەگرێتە ئەستۆو شوێنو جێگای مانوەیان بەراورد بە کەمپی یەکەم باشترە. بەڵام هێشتا چانسی فێربوونی زمانیان کەمە. بەهۆی نەزانینی زمانیشەوە زۆرجار کێشە لە نێوان پەنابەرانو هاوڵاتییە ئەڵمانییەکاندا ڕوو دەدات

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *