جین لامبیرت ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا ولەحزبی سەوز داوای لێکۆڵینەوە لە کوشتی ڕۆژنامەنوسان دەکات

 

 به‌ریتانیا –له‌نده‌ن ٢٣ئۆکتۆبەری  ٢٠١٦:

 جین لامبیری ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا ولەحزبی سەوز نامه‌یه‌ك ئاڕاستەی مەسعود بارزانی ونۆێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانکرد سەبارەت بە تیرۆری ڕۆژنامەنوسان.

رۆژی سێشەمە ١٨ ئۆکتۆبەر جین لامبیرت ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو لە حزبی سەوز دوای ئەوەی  لەلایەن فیدراسیۆنەوە ئاگادارکرایەوە لە کوشتنی ڕۆژنامەنوس ویدات حوسین و ڕەوشی رۆژنامەنوسان وپیشیلی ئازادی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا  سەرباری ئەوپەری نیگەرانی خۆی نامەیەکی ئاڕستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانکرد لەڕێگای نوسینگەی نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلەندەن. 

 لە نامەکەدا هاتووە” ئەم نامەیە دەنوسم تاوەکو خەمی قوڵی خۆم دەرببڕم سەبارەت بە کوشتنی  ڕۆژنامە نوس ویدات حوسین لە دهۆک لە ۱۳/۸/۲۰۱٦ کوژراوە.”

جین ئەوەشی ووت” تکایە ئایا ئەتوانن دڵنیای ئەوە بدەن کە لێکۆڵینەوەیەکی پڕو ڕێک و پێک لە نزیک ترین دەرفەت دا بەجێ بهێنرێت، هەروەها منئەم نامەیەتان بۆ  دەنوسم تاوەکو داواتان لێ بکەم ئەم لێکۆڵینەوە پڕو ڕێک و پێکە لەسەر کوشتنی ئەم سێ ڕۆژنامە نوسەی تریش کەلە خوارەوە هاتوە جێبەجێ بکرێت:سۆران مامە حمە،سەردەشت عوسمان،کاوەگەرمیانی”

جین داواش دەکات” جێگای گرنگیەکی زۆرە کە تا ئێستا ئەم کوشتنانە بەبێ چارەسەر ماونەتەوە. بۆیە داواتان لێ ئەکەم هەرچیتان پێ ئەکرێ بیکەن تا تاوان باران ڕاپێچی دادگا بکەن”
 

دە‌قی نامەکە بەتەرجەمەکراوی لەلایەن چنار عەلی نۆێنەری فیدراسیۆن لەمیونخ:

جین لامبیرت، ئەندام پەرلەمانی پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ شاری لەندەن ۱٨/۱۰/۲۰۱٦

سەرۆک بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،
بەڕێز کاروان جمال تاهیر نوێنەری گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
23 
Buckingham Gate
London SW1E6LLB
بەڕێز سەرۆک بارزانی،

  ویداد حسێن عەلی: کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە کوردستان.

ئەم نامەیە دەنوسم تاوەکو خەمی قوڵی خۆم دەرببڕم سەبارەت بە کوشتنی ئەم ڕۆژنامە نوسەی کە لە سەرەوە ناوی هاتووە کە لە دهۆک لە ۱۳/۸/۲۰۱٦ کوژراوە. بە پێی ووتەی شایەت حاڵەکان ویداد حسێن علی بە ڕۆژی ڕووناک لە سەیارەکەی دەرکێشراوەتە دەرەوەو دوای چەند سەعاتێکی کەم بە مردووی دۆزراوەتەوە . ئەم کوشتنە سەرنجی نێو دەوڵەتی ڕاکێشاوە. لەلایان هەردوو ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ و ئەمنیستی ئەنتەرناشناڵ ئاماژەی پێکراوە .
تکایە ئایا ئەتوانن دڵنیای ئەوە بدەن کە لێکۆڵینەوەیەکی پڕو ڕێک و پێک لە نزیک ترین دەرفەت دا بەجێ بهێنرێت، هەروەها منئەم نامەیەتان بۆ  دەنوسم تاوەکو داواتان لێ بکەم ئەم لێکۆڵینەوە پڕو ڕێک و پێکە لەسەر کوشتنی ئەم سێ ڕۆژنامە نوسەی خوارەوە جێبەجێ بکرێت
۱. سۆران مامە حەمە. لە ۲۰۰۲/۷/۲۲  کوژرا.
۲. سەردەشت عوسمان لە ۲۰۱۰/٥/۳  کوژرا.
۳. کاوە گەرمیانی لە ۲۰۱۳/۱۲/٥ کوژرا

 .جێگای گرنگیەکی زۆرە کە تا ئێستا ئەم کوشتنانە بەبێ چارەسەر ماونەتەوە. بۆیە داواتان لێ ئەکەم هەرچیتان پێ ئەکرێ بیکەن تا تاوان باران ڕاپێچی دادگا بکەن. سوباس بۆ هەڵسەنگاندنی میهرەبانانەتان بۆ ئەم بەباتە.
چاوەڕێی وەڵامتان لێ ئەکەم.

ئازیزتان:
جین لامبیرت، ئەندام پەرلەمانی پارتی سەوزی لەندەن لە پەرلەمانی ئەوروپا. 
نووسینگەی لەندەن: نوسینگەی ئەندام پەرلەمانتارانی پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئەوروپا

 

Jean Lambert MEP Green Party Member of the European Parliament for London

  18 October 2016

President Barzani, Kurdistan Regional Government c/o Mr Karwan Jamal Tahir, High Representative KRG Representation in the UK 23 Buckingham Gate, London SW1E 6LB.

Dear President Barzani,

Re: Wedat Hussein Ali; killing of journalists in Kurdistan

I am writing to express my grave concern over the killing of the above-named journalist in Dohuk on 13 August 2016. According to eye-witnesses, Wedat Hussein Ali was dragged from his car in broad daylight by three armed men and found dead just a few hours later. This killing has drawn international attention, having been highlighted by both Human Rights Watch and Amnesty International. 

Please could you ensure that a full and proper investigation is carried out at the earliest opportunity.

I am also writing to ask you to ensure that full and proper investigations are also carried out into the killings of the following three journalists: 

  • Kawa Garmeyani – killed on 5 December 2013

  • Sardasht Osman – killed on 3 May 2010

  • Soran Mama Hama – killed on 22 July 2008

It is of great concern that these killings remain unresolved and I would ask you to do everything you can to bring the perpetrators of these crimes to justice.

Thank you for your kind consideration of this matter; I look forward to your reply.

Yours sincerely,

 

 

Jean Lambert MEP Green Party Member of the European Parliament for London

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *