بەهۆی  گیان لەدەستدانی ژن ومناڵە پەنابەرەکە نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاراستەی ولاتانی یەکیتی ئەوروپا وحکومەتی یۆنانیکرا

یۆنان ٢٧نۆڤمبەری ٢٠١٦:

لەنامەیەکی ناڕەزایەتیدا کە دەشتی جەمال سکرتێری فیدرراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ئاڕاستەی یەکیتی ئەوروپا وحکومەتی یۆنانیکرد تێدا حکومەتی یۆنانی و وولاتانی ئەوروپای بەرپرس کرد لە مەرگی ژن ومنالێک وسوتانی ژن ومنالێکی دیکە لە کەمپی مۆریای  دورگەی لیسبۆس. 

ووتی” هەزاران ئینسان لە ژن و مناڵ و خەڵکی بێدەرەتانی هەڵهاتوو،  ڕاستەوخۆ قوربانی دەستی ملهوری جەنگی بە وەکالەتی وڵاتانی زلهێزو ناوچەکەو باندە ئینسان کوژە تیرۆریستەکانی دەست پەروەردەکروای خۆیانن… ئەو ئینسانانە بۆیە ڕادەکەن و شوێنی ژیان وکارو یادەوەریان جێدەهێڵن، چونکە دۆزەخی ئاگری جەنگێکی بەربەریانە لە سوریا و عێراق  هیچ بوارێکی بۆ ژیان کردن و زیندومانەوەیان نەهێشتۆتەوە، بۆیە لە ناچاریدا ڕادەکەن و سڵ لە کیڵگەکانی ئەلغام و شەپۆڵی ژیان رفێنی ده‌ریاکان  ناکەنەوە”

دەشتی ئەوەشی ووت”حکومەتی یۆنانی ورێکخراوەکانی یەکیتی ئەوروپا پەنابەرانیان لە ژیانێکی کولەمەرگیدا ڕاگرتوە بەنرخی گەورە لەسەر ژیانی پەنابەران تەواو دەبێت کە بزووتنەوەی ئازایخوازیو ئینسان دۆستی لە وڵاتەکانی خۆشتاندا ناتواننن بی دەنگ بن لە پیادەکردنی ئەو جۆرە لەسیاسەتو مامەڵە بە ژیانی ئینسانی پەنابەرو ومافەکانیانەو”

ئەم ڕوداوە کە شەوی پینچ شەمە ٢٤ نۆڤمبەر بە هۆی تەقینەوە بوتلێکی گاز لەیەکێک لە خێمەکانی پەنابەران لە کەمپی مۆریا روویدا لە دورگەی لیسبۆس کەژنێکی تەمەن ٦٦سال ومنالێکی ٦سالان گیانی لەدەسەت داو وژنو منالێکی تریش بەسەختی بریندارن ولە ئیستا دا لە یەکیک لە نەخۆشخانەکانی ئەسینا لەژێر چاودیریدان”

لە پەیوەندیەکی تەلەفونی فیدرراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لەگەل یەکیک لە پەنابەرەکان لە کەمپی مۆریا کە خەڵکی موسڵە ووتی”ئێمە لەدەست جەنگو توندتیژی بۆ پاراستنی منالەکانمان هەڵدین بەلام لێرە منالەکانمان دەبێت قوربانی لەکەمپەکانی پەنابەراندا”

ئەوەشی ووت”من ماوەی ٧مانگە لەم کەمپە ڕاگیرام لەدۆخی زۆر خراپدا ژیان بەسەر دەبەین و تائیستا مقابەلەنەکراوم  وباری ژیانمان زۆر خراپە”

کەمپی مۆریا پیستر بارەگای سەربازی یۆنانی بووە ئیستا کراوەتە کەمپی پەنابەران کە تەنها ٢٠٠٠کەس جێگای تیا دەبیتەوە بەلام زیاتر لە ٥٠٠٠پەنابەری تیا ڕاگیراوە”

هەر لەو نامەیەی سکرتیری فیدراسیۆندا داوا دەکات”پیویستە ولاتانی یەکیتی ئەوروپا پەلە بکەن لە گۆێزانەوەی ئەو پەنابەرانە و بە یەکسانی بەرپرسیارێتی دابەشکردنیان لە ولاتەکانی خۆیان لە ئەستۆ بگرن وریکەوتنامەی نیوان یەکیتیی ئەوروپا ویۆنان وتورکیا هەلبوشینەوەو مەرجی قبولکردنەوەی پەنابەران لە لایەن تورکیاوە کۆتایی پی بهێنن”

About ifir web

Check Also

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *