ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن

لەندەن 5-4-2017:

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ وه‌فدی حکومه‌تی عێراقی له‌ گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری کۆڵن بڕۆک ڕووبه‌ری ناره‌زایه‌تی په‌نابه‌ران ده‌بێته‌وه‌، وه‌فدی حکومه‌ت بێ ده‌سکه‌وت بۆ مه‌رامه‌کانیان گرتوخانه‌که‌ چۆڵده‌که‌ن، پاشان15 په‌نابه‌ر له‌ڕێگای فیدراسیۆنه‌وه‌ به‌فاکس داواکاریه‌ک ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن .

 له‌ نامه‌که‌دا که‌ له‌ژێر ناوی”بانگه‌وازێک بۆ ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان هاتوه‌:ئێمه‌ کۆمه‌لێک په‌نابه‌ر له‌ گرتوخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری به‌ریتانیاوه‌ ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته‌ ده‌که‌ین داوای هاوکاریتان لێده‌که‌ین…ئێمه‌ نزیکه‌ی 15 بۆ 17 ساله‌ له‌م ولاته‌ین و ژنو مناڵمان هه‌یه‌ وژیانمان دامه‌زراندو ئێستا حکومه‌تی به‌ریتانیا ،وه‌فدی حکومه‌ت عێراقی هێناوه‌ تا شه‌رعێت بده‌ن به‌ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئێمه‌ بۆ عێراق”

هه‌ر له‌نامه‌که‌دا هاتوه‌”داوا ده‌که‌ین فشار بهینن سه‌ر حکومه‌تی عێراق و هه‌رێم که‌:رێکه‌وتننامانه‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ له‌گه‌ل حکومه‌ت به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی ئێمه‌، هیچ په‌نابه‌رێکی دیپۆرتکراو یان به‌زۆر نێراوه‌ له‌ فرۆکه‌خانه ی کوردستان وعێراق یان هه‌رشۆێنێکی خاکی عێراق وه‌رنه‌گرێته‌وه‌ “

ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆن له‌  سه‌ر هه‌واڵی زایاتری په‌نابه‌ران ئاگادارتان ده‌کاته‌وه‌ .

هاوپیچ نامه‌که‌ی په‌نابه‌رانه‌ ببینن.

About ifir web

Check Also

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *