ناوه‌ندی هه‌واڵگری

لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە مەترسیەکانی داعش، چەند داواکاریەک ئاڕاستەی حکومەتی بەریتانیا وئەوروپا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانکرا

ڕۆژی ٢٨-١٠-٢٠١٤ جان مکدونالد ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر لیستی لیبەر پارتی کۆبوونەوەیەکی  بۆ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەپەرلەمانی بەریتانیا رێکخست. 

Read More »

کەسوکاری ئاراس نوری محمد مراد پێویستی بەهاوکاری ئێوە هەیە!

هاوڵاتی “ئاراس نوری محمد مراد”، ناوی ئەوپەنابەرەیە کەماوەی ٢٣ ساڵە بێسەروشوینەو کەخێزان وسوکارەکەی سالانێکی زۆرە بەچاوەروانیەوە شوێنکەوتەو عەوداڵن، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکیان لەبارەیەوە دەستکەوتبێت.

Read More »

فیدراسیۆن بەهاوکاری کۆمەڵیک رێکخراوی مەدەنی هاوکاری گەیاندە ئەو ئاوارانەی کە لەدەست هیزە ڕەش ومرۆڤ کوژەکانی داعش هەڵهاتوون

فدراسیۆن بەهاوکاری کۆمەڵیک رێکخراوی مەدەنی هاوکاری گەیاندە ئەو ئاوارانەی کە لەدەست هیزە ڕەش ومرۆڤ کوژەکانی داعش هەڵهاتوون کاتژمێر 11:00 سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 11-8-2014 له‌ لایه‌ن چه‌ند ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چه‌ندین که‌سایه‌تی که‌مپێنێکی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک و هاوکاری ڕاگه‌یاندرا بۆ لێقه‌وماوانی جه‌نگ له‌شاری سلێمانی سه‌ره‌تا به‌یاننامه‌ی که‌مپینه‌که‌ بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن خوێندرایه‌وه‌ بەدواد …

Read More »

ئاوارە عێراقیەکان پێویستیان بە یارمەتیەکی ئینسانی گەورەیە!

ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەران رۆژی ٢٠ حوزەیرانی ٢٠٠١ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەپی بەندی ٥٥/٧٦، ئەو رۆژەی تایبەتکرد بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتی جیهان بۆ کێشەکانی پەنابەران کە بەهۆی جەنگ و توندوتیژی چەوسانەوە ناچارکراون بە هەڵبژاردنی ژیانی پەنابەری تا لەو ڕێگایەوە هاوسۆزی وهاوکاری بۆ …

Read More »

بانگەوازیك لە گروپی هاناوە…… بە هانای ئاوارەکانەوە وەرن

گرۆپی هانا لە ڕێگەی ئەم بانگەوازەوە داوا لە هەموو دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەورەو بەری دەکات کۆمەک و پشتوانی خۆی بەگەینیەتە گروپی هانا  ، تاکۆ ئەم گرۆپە بتوانیت لە ڕیگەی کۆمەکەکانتانەوە  لانی کەمی پیداوستی ئاوارەکان پر بکاتەوە.

Read More »

26 رێکخراو ولایه‌نی سیاسی دژ به‌کوشتنی دونیا هاتنه‌ده‌نگ

ڕۆژی هەینی بەرواری ٣٠/٥/٢٠١٤ لەسەر بانگەوازی ڕیکخراوی ژنانی کور د وخۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا، وە بە ئامادەبوون و بەشداری نوێنەرانی چەند لایەن و ڕێکخراوێک و ژمارەیەک لە ئەندامانی رەوەندی کوردی خۆپیشاندانێک لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن بەڕیوە چوو دژی به‌تاوانی کوشتنی “دنیا ” ی ١٥ ساڵان و هەوڵی …

Read More »

سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ لەندەن، دیپۆرتی پەنابەرانی لێکەوتەوه‌

 به‌ریتانیا-فرۆکەخانەی هیسرۆ لە لەندەن ٣٠-٥-٢٠١٤: هادی کەریم یەکێک لەو ٢٤ پەنابەرەی ماوەی ٤مانگە لە گرتووخانەی دەستبەسەری مۆرتن هۆڵ دەستبەسەرە، لە فرۆکەخانەی هیسرۆ وە لە پەیوەندیەکی تەلەفونی بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دەستمیان کەلە پجە کردوە وەک ئەوەی تاوانکارێکیان گرتبێ بە چوار پۆلیس، وابریارە کاتژمێرێکی تر دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێرم بکەنەوە”

Read More »