ماڵه‌وه‌

دیپۆرتی پەنابەرێک بۆ بەغدا 

علی کەریم ئەو پەنابەرە عێراقییەی بڕیار بوو ڕۆژی هەینی ٢٣ ئۆکتۆبەر دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەسکرتاریتی فیدراسیۆن ڕایگەیاند “ڕۆژی پینج شەمە دوای ئەوە پاریزەرەکەم کۆمەلێک بەڵگەی تازە سەبارەت بەکیشەکەم  وەنامەی پشتیوانی بۆ کەیسەکەم لەلایەن فیدراسیۆنەوە پیشکەشکرد لە دادگا، بریاری ناردنەوەکەم ڕاگیرا وهەمان ڕۆژ کاتژمیر ٥بەکاتی لەندەن لەگرتووخانەی دەستبەسەر …

Read More »

لقی کوردستانی فیدراسیۆن پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان ده‌ربڕی‌

ئەمڕۆ بەروارى 2015/10/19 لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌گه‌ڵ کەمپینى شەفافیەت و لێپرسینەوە که‌ به‌ نوێنەرایەتى زیاتر لە (50) ڕێکخرا و سەندیکا و کۆمەڵە و کەسانى ئەکادیمى پشتیوانى خۆى له‌ رێپیوانێکدا بۆخۆپیشاندانى مامۆستایان و فەرمانبەران ده‌ربری و به‌یانێکیان که‌ بۆ پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانه‌کانی مامۆستایان ئاماده‌کردبوو له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌ …

Read More »

ڕێگایان پێ بدەن بێن”پەنابەران بەخێربین”

دۆڤەر-١٨-١٠-٢٠١٥: “پەنابەران بەخێربین” داخوازی رێپێوانی دەیان خۆپیشاندەرو وهەڵسوراوی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران و کۆچکردوان وژمارەیەک لە یەکیتیی کریکاریی بەریتانیا بوو لە شاری دۆڤەر.

Read More »

خۆپیشاندەران ڕێگای نێوان بەریتانیا بە ئەوروپایان داخست

کارن جۆنسن هەڵسوراوی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دۆێنی هەینی ١٦ئۆکتۆبەر زیاتر لە  ٥٠٠ خۆپیشاندەرو هەڵسوراوی مەیدانی داکۆیکار لەمافەکانی پەنابەران رێگای شەمەندەفەری نیوان بەریتانیا بەئەوروپایان داخست.”

Read More »

کۆنسولی گشتی ئەمریکا لە هەولیرداوا لە فیدراسیۆن دەکات لە کاروچالاکیەکانی خۆی ئاگاداریان بکات

رۆژی چوارشەمە ٣٠-٩-٢٠١٥لەسەر داوای کۆنسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ، وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک هاتبوو لە (دەشتی جەمال) سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ،(ئاری جلال) سەرپەرشتیاری لقی کوردستان فیدراسیۆنی پەنابەران لەگەل بەڕێز بەرپرس لە بەشی سیاسی کۆنسلی گشتی و یارمەتی مرۆیی (جولیا هانە) وە بەرێز بەرپرسی سیاسی …

Read More »

فیدراسیۆن لە پێناو بەتەنگەوە هاتنی پەنابەران  وفریا کەتنیان کۆبووە

ڕۆژی  ٣-١٠-٢٠١٥ بەرپرسیارانی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک هاتبوو لە(ئامانج عبدولا ،ئاری جەلال، بەختیار عمر) بە ئامادەی (دەشتی جەمال) سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆن لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.

Read More »

بانگەوازێك بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کەسوکاریانڕێگه‌ی هه‌نده‌راندا بێسه‌ر و شوێن بوون.

بانگەوازێك بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کەسوکاریان بەمەبەستی پەنابەری ڕوویان لە ئەوروپا کردوە! فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ‌و کۆچبەرانی حکومەتی هەرێم بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەو پەنابەرانە دەکات کە وونبوون، یان لە زیندانەکانی ووڵاتانی ئەوروپا دەستبەسەرکراون، بە مەبەستی دۆزینەوەو هاوکاریکردنیان‌و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان.هەروەها کاردەکات بۆ گێڕانەوەی تەرمی ئەو پەنابەرانەی کە گیانیان …

Read More »

دەشتی جەمال نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا کرد

پۆڵۆنیا-١٩-٩-٢٠١٥:لەنامەیەکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا کەوینەی ئاڕاستەی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن کراوە بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وە هاتووە”ئەم نامەیەتان ئاراستەدەکەم سەبارەت بە راگرتنی خێزانێکی ٥کەسی کەلەلایەن حکومەتی پۆڵنداوە  لە گرتووخانەی Strzezony Osrodekبە بێ هیچ تاوانێک خۆیان منالەکانیان بۆ ماوەی سی مانگ:بریاری راگرتنیاندراوە  وەپاشان دیپۆرتکردنەوەیان”

Read More »

ئەمرۆ تەرمەی چوار پەنابەر دەگاتە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر

کوردستان -١٩-٩-٢٠١٥: ئامانج عبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ئەمرۆ تەرمی ٤پەنابەر لەو١٦پەنابەرەی کوردەی لە شاحینەکەی ڤینا لە نەمسا گیانیان لەدەستدا، دەگاتەوە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر”

Read More »

٢٥ ڕێکخراوی نامەیەک ئاڕاستەی یەکیتی ئەوروپا دەکەن

‌برۆکسل -١٤-٩-٢٠١٥:  لەنامەیەکدا کە وێنەی ئاراستەی ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن کراوە ٢٥ ریکخراوی نامەیەکی بەپەلە ئارستەی یەکیتی ئەوروپا وپەرلەمانی ئەوروپا دەکەن . لە نامەکەدا هاتووە” تراژیدیای مەرگی بەکۆمەڵی پەنابەران لەسەر سنورەکانی ئەوروپاو لەناو دەریای سپی ناوەڕاستدا ئەنجامێکی ڕاستەوخۆی سیاسەتی داخستنی سنورەکانە بەرامبەر خەڵکێک کە ژیان و ماڵوحاڵیان کراوەتە مەیدانی کێشمەکێش وململانێی …

Read More »