دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی بۆدرووم لەدوو بەلەمی چوپدا ٤١ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر ٢٥ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

ئایدن:
ڕێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٥٨ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە هەر لەشاری ئایدن لەناوچەی دیدیم لەڕێکەوتی ٦/٤/٢٠٢٢ ٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ لەنێو بەلەمێکدا ٣٥ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆبان لە هەمان شارو ناوچەو هەمان ڕێکەوت لەکاتێکی جیاوازتردا ٣٩ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

وان:
ڕێکەوتی ٦/٤/٢٠٢٢ لەشاری وان چوارکەس بەتۆمەتی دەستبەسەرداگرتن و ڕووتکردنەوەی ١٧ پەنابەر کەبەشێکیان ئەفغانی بوون دەستگیرکران کە جگە لە بردنی مۆبایلەکانیان بڕی ٨ملیۆن و ٦٠٠ تمەن و ٣٠٠٠سێ هەزار ڕووپیەی پاکستانی و ٥٨٥ لیرەی تورکیان لەپەنابەرەکان سەندبوو لەگەڵ ئەوەشدا پەنابەرەکانیان دەستبەسەرکردبوو ئازاریشیاندابوون چوارکەسەکە ڕەوانەی دادگاکران بۆ سزادان و پەنابەرەکانیشی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەرانی شارەکەکران بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری دیپۆرتکردنەوەیان

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

 

About admin

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

با ١ی ئایاری ئەمساڵ بکەینە ڕۆژی نا وتن بە “جەنگ و ئاوارەیی” بەیاننامەی فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی بەبۆنەی یەکی ئایارەوە.

یەکی ئایارتان لێ پیرۆز بێت.. یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوچارەنووسی و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەردەوام …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *