هەواڵی بەپەلە: لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: ژمارەیەک پەنابەر لە ئاکامی وەرگەڕانی مینی پاسێکدا ژیانیان لەدەستدا

بەتلیس:
ئەمرۆ ١١/٤/٢٠٢٢ لە گوندی بەهچێ دێرێ لەناوچەی ئادیل جێڤاز سەر بەشاری بەتلیس لە ئاکامی وەرگەڕانی مینی پاسێکدا ٤چوار پەنابەر ژیانیان لەدەستداو ٢٣ پەنابەرو شۆفێرەکەش برینداربوون بەپێی لێدوانی پۆلیس مینی پاسێک کە تەنها توانای هەڵگرتنی ١٢ کەسی هەیە بەڵام ٢٦ پەنابەری هەڵگرتبوو کاتێک نزیک دەبیتەوە لە کۆنترۆڵی پۆلیس لادەداتە ڕێگایەکی خۆڵ بۆ دەربازبوون لە پۆلیس بەخێرایەکی زۆر خۆی دەکێشێت بە تەپۆلکەیەکی خۆڵدا

پۆلیس ڕاشیگەیاند هەر لەسەرەتایی ڕووداوەکە تیمی پزیشکی گەیشتۆتە شوێنی ڕووداوەکەو ١٣ پەنابەریان چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوەو ٨ پەنابەریشیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی حکومی شارەکە کراون و دوو پەنابەریشیان ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەتکراون تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کراون هەر لەسەر ڕووداوەکە پۆلیس ڕایگەیاند چەند کەسێکی تر دەستگیرکراون کە بە ئۆتۆمبێلێکی تر لەپێش مینی پاسەکەوە ڕۆیشتون و ڕێبەریانکردوون سەبارەت بە ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانیش تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە

About admin

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پاراستنی ژنان پاراستنی کۆمەڵگایە! بەرزوبەڕێز بێت ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان

رۆژی ٨ی مارس رۆژی هاتنەمەیدانی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی و ئازادیخوازی ژنانە بەدژی زوڵم و ستمەکێشی و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Sahifa Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.