ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی پەنابەران لە تورکیا

وان:
ڕێکەوتی ١١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی ئیبێک یۆڵۆ لەشاری وان لە خانوویەکی یەک نهۆمی بچووکدا ٣٥ پەنابەری ئەفغانی و کەسێک بەتۆمەتی قاچاغچێتی دەستگیرکران پۆلیس ڕایگەیاند پەنابەرەکان بەهۆی نەبوون و پێنەدانی خواردن و خواردنەوەی پێویست لەلایەن قاچاغچیەکانەوە ڕووبەڕووی برسێتی ببونەوە

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی بۆدرووم سەر بەشاری مۆغەڵا لەبەلەمێکی چوپدا ٢٣ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان لەهەمان شاڕو هەمان ڕێکەوت لەناوچەی داتشاش لەکاتێکی جیاوازتردا ٢١ پەنابەری تر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی سەفری هیسار سەر بەشاری ئەزمیر ٤٩ پەنابەر لەناو بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە لە هەمان ڕێکەوت هەر لەشاری ئەزمیر لەناوچەی چەشمێ ٢١ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان

ئایدن:
ڕێکەوتی ١١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کەشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٣٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.

هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About admin

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

با ١ی ئایاری ئەمساڵ بکەینە ڕۆژی نا وتن بە “جەنگ و ئاوارەیی” بەیاننامەی فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی بەبۆنەی یەکی ئایارەوە.

یەکی ئایارتان لێ پیرۆز بێت.. یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوچارەنووسی و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەردەوام …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *