سەبارەت بەبارودۆخی پەنابەران لەسەر سنوری نێوان تورکیا‌و یۆنان هیوا خدر: بە ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند هێزێکی زۆری یۆنانی دەروازەی ( پازار کولی و کاستانتس ) نێوان تورکیا‌و یۆنانیان داخستوەو کە سەر بەشاری ئەدرنایە هەروەها بەبەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژو بۆمبی دەنگی دەیانەوێت پەنابەران ناچاربکەن بگەڕێنەوە بۆ ناوخاکی تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوەشدا لەنێو …
Read More »Monthly Archives: ئازار 2020
لە ئاکامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک ٨ پەنابەر برینداربوون
تورکیا-ئەدرنا: هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی ئۆزونکوبرو سەر بەشاری ئەدرنا لە ئاکامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی پەنابەراندا ( ٨ ) هەشت پەنابەر بەسەختی برینداربوون دواتر لەلایەن پۆلیسەوە سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.”
Read More »په‌نابه‌رێک پاش ئازاردانی به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه، دیپۆرت تورکیا ده‌کرێته‌وه
هیوا خدر به ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”ڕۆژی ٢٠/٢/٢٠٢٠پەنابەرێکی میسری بەناوی ( محمود محمد ) تەمەن ٣٦ ساڵ دوای پەڕینەوەی بۆ یۆنان لە لەشاری ئەدرناوە ماندویەتی و ترسی ڕێگا تینی بۆدێنی لەنزیک ڕووباری ئەفروس خەوی لێدەکەوێت دوای چەند کاتێکی کەم پۆلیسی یۆنانی دەدەن بەسەریداو دەستگیری دەکەن و هەرچی بەڵگەنامەو پارەو مۆبایل و جل وبەرگی …
Read More »لە تورکیا ١٢ پەنابەر لە دەریایی ئیجەدا ڕزگار کران و پەنابەرێکیش خنکا
ئەزمیر: ڕێکەوتی ١٤/٢/٢٠٢٠ لە دەریایی ئیجەدا نزیک بەناوچەی کارابورون ی سەر بەشاری ئەزمیر چوپێکی پەنابەران ڕووبەڕووی نقومبون بویەوەو پەنابەرەکان هانایان بۆ پۆلیسی دەریاوانی شاری ئەزمیر برد خۆشبەختانە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیەوە سەرجەمیان ڕزگار کران کە پێک هاتبوون لە ( ١٢ ) پەنابەر هەشت پەنابەریان سۆماڵی بوون چوار پەنابەریشیان ئەفریقی بوون
Read More »کۆمه‌ک هاوکاری به‌سه‌ر خۆێندکارانی قوتابخانه‌ی سه‌قزی بنه‌ره‌تی له شاری سلێمانی دابه‌شکرا
ڕۆژی ١٠/٢/٢٠٢٠ تيمێک له خۆبه‌خشه‌کانی (فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لقی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دژی هه‌ژاری ،سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌کانی منالان..)برێکی باش کۆمه‌ک وهاوکاری که پێک هاتبوو له دیاری منالان که ژماره‌یان ٣٥٠پارچه ديارى بون به‌سه‌ر خۆێندکارانی قوتابخانه‌ی سه‌قزی بنه‌ره‌تی دابه‌شکران که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خۆێندکارانی که‌م ده‌رامه‌ت لی سودمه‌ند بوون.
Read More »ڕزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا
ڕزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا وان: ڕێکەوتی ٩/٢/٢٠٢٠ لە شاری وان ی ( ٤٩ ) پەنابەر کە زۆرینەیان پەنابەرانی ئەفغانی بوون بە نیازبوون بە دەریاچەی وانەوە لەناوو دوبەلەمدا بەرەو ناوچەی ( تیبلیس ) بپەڕنەوە
Read More »