رزگارکردنی پەنابەران لەدەریایی مانش
ڕێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٠ تیمەکانی فریاگوزاری خیراو ئێشکگری دەریایی فەڕەنسا لەدەریایی ( مانش ) ( ١٢١ ) سەدوو بیست و یەک پەنابەریان ڕزگارکرد ،
کە چەند پەنابەرێکیان بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەلەشیاندا تەندروستیان تێک چووبوو
شایەنی باسە رۆژێک پێش ئەم ڕیکەوتەش ( ٦٤ ) پەنابەر لەهەمان ناوچە ڕزگارکران
چالاکوانێکی مافی مرۆڤ ( کڵۆی شمیدت ) ڕایگەیاند عادەتەن پێشتر لەم سات و وەرزەدا ڕێژەو هەوڵی پەڕینەوەی پەنابەران زۆر کەمی دەکرد بەهۆی ساردو سەرمای ئەم وەرزەو سەختبونی شەپۆلەکانی دەریا بەڵام ئەمساڵ بەپێچەوانەوە ڕیژەکە زۆر زیادی کردووە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەشێکی زۆر لەپەنابەران پێیان وایە لە سەرەتایی ساڵی نوێ وە بەڕیتانیا لە ئەندامێتی یەکێتی ئەورووپا دەردەچێت بۆیە مەبەستیانە پێش کۆتایی ساڵ بگەنە بەڕیتانیا
ئامادەکردنی:هیوا خدر

IFIR-Ku فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی