ئەمرۆ یەک شەمە ٢٣نیسانی ٢٠١٧ کاتژمێر ١١ سەرلەبەیەنی لە درێژی کەمپەینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی دژ بە دیپۆرتی پەنابەران، وەفدێکی فیدراسیۆن کە پێک هاتبوو لە(ئاری جلال و ئەمیر احمد و بختیار عمر و ئارام قاسم) لەگەل بەریزان لە وەفدیی فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق کە پێک هاتبوو لە (مهحمود ڕهزا ئهمین و د.بهختیار شاوهیس و ئهمین بهكرو ڕێزان شێخ دلێرو مهسعود حهیدهر و ڕهنگین عهبدوڵا) لە نوسینگەی پەرلەمانی عیراقی لە شاری سلیمانی بارۆدۆخی پەنابەران وناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانیان تاوتۆێکرد.
سەرەتا لەلایەن ئاری جلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆن لە هەرێمی کوردستان بە پەڕلەمانتاران ڕاگەیاند مەبەست لە سەردانی کردنی ئێمە بۆ ئاگادار کردنەوە و داواکاریە سەبارەت بە ڕەوشی پەنابەران لە ووڵاتانی ئەوروپا بە تایبەتی ووڵاتی بەریتانیایە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە ٣٠ پەنابەر لە لایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیر کراون و لە ئیستادا ڕێژەکە بەرز بۆتەوە بۆ ٥٠ پەنابەر و دەیانەوێت پێچەوانە بە خواستی خۆیان بۆ فڕۆکەخانەی بەغداد دیپۆرتیان بکەنەوە.
لەدرێژی قسەوباسەکاندا ئاری ووتیشی بەداخەوە ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەوان لەگەڵ خواستی پەنابەراندان و دژی دیپۆرتکردنەوەیانن بەڵام پێچەوانە بە لێدوانەکانی خۆیان ئیتیفاقی ژێر بەژێریان لەگەڵ ووڵاتی بەریتانیا واژو کردووە لە ڕەزامەندیان دەربریوە بەزۆرە ملی بیاننێرنەوە. هەروەها ووتی ئەگەر بێت و ئەم ڕێککەوتنە بچیتە بواری جێبەجێکردنەوە بە دەیان هاووڵاتی ئەوانەی کە مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە لەلایەن ووڵاتانی ئەوروپا دیپۆرتی عێراق دەکرێنەوە.وەک چۆن لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی ئیتیفای عیراق و ووڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە ٦٥٠٠ پەنابەر دیپۆرتکرانەوە و چەندین حاڵەتی تێکچونی باری دەرونی و خۆ کۆشتن و کۆشتنی پەنابەران لای ئێمە تۆمار کران. هەروەها بۆ ڕێگری کردن لە دیپۆترکردنەوەی زۆرەملێ داواکاری لە فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەڕلەمانی عێراق کرد یەک دەنگ دژی ناردنەوەی زۆرە ملێی پەنابەران بن وەک چۆن لە خۆلی پێشووی پەڕلەمانی عێراقدا لەسەرداوای فیدراسیۆن، ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتاری عێراقی دژی ناردنەوەی پەنابەران بوون کرا بە پڕۆژە بڕیار و ناردنەوەی زۆرە ملێ بۆ ماوەیەک ڕاگیرا.

IFIR-Ku فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی