ڕۆژی 8-12-2015 وه‌فدێک لهسکرتارێتی فیدراسیۆن سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی که پێک هاتبوو له(ئاسۆ گۆران و ده‌شتی جه‌مال) له گه‌ڵ به‌رێز(Andrea Norman –Walker) کۆنسوڵی یه‌که‌م له باڵۆێزخانه‌ی هه‌نگاریا له‌له‌نده‌ن وبه‌رپرس له به‌شی په‌نابه‌ران و کۆچ‌کردوان سه‌باره‌ت به کێشه گیروگرفته‌کانی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی له هه‌نگاریا کۆبوونه‌وه.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه گفتوگۆکرا:
-
دۆخی ئێستای عێراق و کوردستانوناوچهکه ئه‌و هۆکارانه‌ی له پشت ناچاکردنی هاوڵاتیانی ئهوکۆمهڵگایانهوهیه بۆ هه‌ڵبژاردنی ژیانی په‌نابه‌ری.
-
کێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئێستا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له زیندانیه‌کانی هه‌نگاریا به‌بێ هۆ ڕاگیراون .
-
چاره‌نوسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی په‌نجه‌مۆری هه‌نگاریایان هه‌یه له‌ولاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا و بڕیاره پێچه‌وانه به‌دڵخوازی خۆیان دیپۆرتی هه‌نگاریا بکرێنه‌وه.
IFIR-Ku فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی