لەندەن 4-4-217:
له‌ماوه‌ی 6کاتژمێری ڕابردودا زیاتر له 30 په‌نابه‌ر که‌زۆربه‌یان هاولاتی هه‌رێمی کوردستان و عێراقن په‌یوه‌ندیان به فیدراسیۆنه‌وه کردوه له هه‌ریه‌ک له گرتووخانه‌کانی (کۆلن برۆک وهارمنسورس )نزیک فرکه‌خانه‌ی هیسرۆ له له‌نده‌ن به هۆکاریکی نادیار کۆکراونه‌ته‌وه.
ئه‌م په‌نابه‌رانه له جه‌ند رۆژی رابرودا وه له‌کاتی ئیمزای پۆلیسدا ده‌ستبه‌سه‌رکراون و ڕه‌وانه‌ی له‌نده‌ن کراون هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه ماوه‌ی زیاتر له 10ساڵ تا 17 ساڵ له ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ژن‌و مناڵیان هه‌یه.
(م.م) یه‌کێک له‌و په‌نابه‌راندا ووتی “ماوه‌ی 15ساله له ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م و خاوه‌نی ژن‌و دوو مناڵم” .
هه‌روه‌ها په‌نابه‌ر(ب.م) خه‌ڵکی کرکوکه ووتی”ماوه‌ی 14ساڵه له ولاتی به‌ریتانیام”
(ق.م) یه‌کێکی تر له‌و په‌نابه‌رانه ووتی “خاوه‌نی مناڵێکیم ته‌نها 21 مانگه و دایکم به خه‌فه‌تی وه‌رنه‌گرتنی مافی په‌نابه‌ری منه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و 14ساله له ولاتی به‌ریتانیا ده‌ژیم”


IFIR-Ku فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی